پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت ئەو کەسەی بەرەبەیانی یەکشەممە بە چەک هێرشی کردە سەر یانەیەکی شەوانە لە شاری كۆنستانزی ههرێمی بادن- ڤویرتمبێرگ کوردێـکی عێراق بوو.
پـۆلیس لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی کەسەکە تەمەنی 34 ساڵ بووە و ساڵی 1991 گەیشتووەتە ئەڵمانیا و مافی پەنابەری پێ درابوو. جەختی لەوەش کرد هێرشەکە پەیوەندی بە توندڕەوی ئیسلامیـیەوە نەبووە.
گوتەبێژی داواکاری گشتی لە شاری كۆنستانز گوتی کەسەکە بەر لەوەی هێرشەکە بکات لە یانەی شەوانەکە شەڕی کردبوو و پاشان ڕۆیشتووە و بە چەکێـکی جۆری M16 ی ئەمەریکایی گەڕاوەتەوە و دەستیکردووە بە تەقەکردن و لە ئاکامدا پاسەوانێـکی یانەکە کوژراوە و 4 کەسێـکی دیکە بە قورسی برینداربوون. پاشان هێزەکانی پـۆلیس ڕووبەڕووی بوونەتەوە و کوژراوە.
جێی ئاماژەیە خاوەنی یانەی شەوانەکە خەزوری بووە. هەروەها نازانن ئەو چەکەی لە کوێ دەستکەوتووە.