Accessibility links

لەشکری تورکیا دەڵێت ئەو سەربازانەی دەسـتگیرکردووە کە سووکایەتیان بە 4 گەنجی سوری کرد

  • VOA News

پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدانی 4 گەنجی سوری بە دەسـتی سەربازانی تورکی لەسەر سنوور، لەشکری تورکیا ڕایگەیاند ئەو سەربازانەی دەسـتگیرکردووە.

فەرماندەیەتی لەشکری ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی ئەو سەربازانەی چەند ڕۆژێـک لەمەوبەر لە چەند کەسێـکی سوریـیان دابوو لەو کاتەی هەوڵیان دابوو بە قاچاغی بێنە ناو خاکی تورکیاوە، دەسـتگیرکران و ئێستا ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان گێراوەتەبەر.

پاشان گوتی دوای ئەوەی لە بارەی تەندروستی 4 گەنجەکە دڵنیا بوون، ڕەانەی سوریایان کردوونەتەوە.

لە لایەکی دیکە لیژنەیەک کە بۆ لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە پـێکهێنراوە، دەڵێت ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بووە لە کاژمێر 11 پـێش نیوەڕۆ لە ناوچەی (سەفەرلی سیوری) پارێزگای هەتایی. یەک لە سەربازەکان ڤیدیۆکەی گرتووە و لە ڕێگەی ئاپی واتس‌ئاپەوە بۆ ژنێـکی لە ئەڵمانیا ناردووە وە ئەویش بڵاویکردووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ئەوەی بەرامبەر ئەو چوار گەنجە سوریـیە کراوە بە هیچ شێوەیەک جێی قبوڵ نیـیە، بەڵام کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ئەمە یەکەم جار نیـیە جەندرمەی تورکی هێرش بکەنە سەر خەڵکی سیڤیلی سوری و هەتا ئێستا نزیکەی 300 کەسی سیڤیلی سوریان کوشتووە کە زیاتر لە 80 کەسیان ژن و منداڵ بوون.

جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پارچە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکاندا بڵاوبوویەوە کە تیایدا نیشان دەدرا ژمارەیەک سەربازی تورک زۆر بە توندی لە 4 گەنجی سوریان دەدا و سووکایەتیـیان پـێدەکردن، ئەمەش ناڕەزایی و ڕەخنەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

XS
SM
MD
LG