کۆمپانیای Three Square Market ی ئەمەریکایی هەستاوە بە دانانی پارچەی ئەلیکترۆنی لە ژێر پـێستی دەستی ژمارەیەک لە کارمەندەکانی ، ئەمەش وەک ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی تاوەکو بتوانن لە ڕێگەیەوە دەرگاکانی کۆمپانیاکە و کۆمپیوتەرەکان بکەنەوە.
کۆمپانیاکە کە لە بواری بەرنامەی ئامێرەکانی فرۆشتنی ئەلیکترۆنی کاردەکات و بارەگا سەرەکیـیەکەی لە شاری فاڵس ڕیڤەری ویلایەتی ویسکەنسنە، لە کۆی 85 کارمەندی 50 کارمەندی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە قایلبوون.
کارمەندەکان دڵنیا کرانەوە لەوەی ئەم پارچە ئەلیکترۆنیـیە هیچ زیانێـکی بۆ سەر تەندروستیان نابێت و دەکرێت بە ئاسانی لە ژێر پـێستەکە دەربهێنرێتەوە و هەروەها ناتوانرێت لە ڕێگەیەوە شوێن و هاتوچۆی کارمەندەکان بزانرێن.
پارچە ئەلیکترۆنیـیەکە بریتیە لە مایکرۆچپێـک کە لەسەر بنەمای شەپـۆلی ڕادیۆیی کاردەکات RFID microchip . ئەم پارچە ئەلیکترۆنیـیە لە لایەن دەزگای FDA ی ئەمەریکایـیەوە پەسەندکراوە.