Accessibility links

کەشتیەکی لەشکری ئەمەریکا تەقە بەسەر بەلەمێـکی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات

  • VOA News

کاربەدەسـتێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت کەشتیـیەکی گەڕۆکی هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە کەنداوی فارس تەقەی بەسەر بەلەمێـکی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە، ئەمەش وەک ئاگادارکردنەوەیەک لە پاش ئەوەی کەمتر لە 140 مەتر لێی نزیکبوویەوە.

کاربەدەسـتەکە ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند، بەلەمەکەی پاسداران بە خێرایـیەکی زۆر هاتبوو و وەڵامی هیچ پەیوەندیـیەکی بێ تەلی نەداوەتەوە، بۆیە هیچ بژارەیەکی دیکە لە بەردەم کەشتیـیەکە نەبوو جگە لەوەی تەقە بەسەریدا بکرێت و ئاگاداربکرێتەوە.

ڕووداوەکە کاژمێری 3 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێی لە باکوری کەنداوی فارس دەسـتیپـێکرد کاتێک بەلەمەکە لە کەشتی USS Thunderbolt نزیکبوویەوە. بەڵام دوای تەقەکردنەکە بەلەمە ئێرانیـیەکە وەستا و کەشتیـیە ئەمەریکایـیەکە لە ڕێگەکەی بەردەوام بوو.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی یەکیش کەشتی USS Mahan تەقەی لە 4 بەلەمی سوپای پاسداران کرد کاتێـک لە تەنگەی هورمز لێی نزیک‌کەوتنەوە.

سوپای پاسداران هێزێـکی نیمچە لەشکریـیە و ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی عەلی خامەنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

XS
SM
MD
LG