Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا: پـیاوێـک لە شاری هامبۆرگ بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و کەسێـک گیانی لەدەستداوە


پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت لە شاری هامبۆرگی باکوری وڵاتەکە پـیاوێـک لە سوپەرمارکێتێـکی شارەکە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێـکی دیکە برینداربوون.

پـۆلیسی هامبۆرگ لەسەر تویتەری خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لە ناوچەی بارمبێک بووە و هێرشبەرەکە دەسـتگیرکراوە.

دەشڵێت بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان هێرشبەرەکە بە تەنیا بووە و پـێدەچێت هەوڵی دزیکردن هۆکاری هێرشەکەی بووبێت.

XS
SM
MD
LG