Accessibility links

سیناتۆرێـک: سەرۆک ترامپ گوتویەتی شەڕ لە دژی کۆریای باکور هەڵدەگیرسێنێت ئەگەر موشەکی ناوکی لە دژی ئەمەریکا دروستبکات

  • VOA News

سیناتۆرێـکی کۆماری دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا پـێی گوتووە شەڕێک بۆ لە ناوبردنی ڕژێمی کۆریای باکور هەڵدەگیرسێنێت لە بری ئەوەی ڕێگە بدات ئەو وڵاتە موشەکی ناوکی مەودا درێژ دروستبکات.

سیناتۆر لینزی گراهام ئەمڕۆ سێشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی کەناڵی NBC ی ئەمەریکایی گوتی بژارەیەکی لەشکری هەیە بۆ لەناوبردنی بەرنامەی کۆریای باکور و خودی کۆریای باکوریش.

گوتیشی ئەگەر هەوڵە دیپـلۆماسیـیەکان بۆ ڕاگرتنی بەرنامەکەی پـیۆنگیانگ شکستیان هێنا، بە تایبەتی ئەوانەی چین، ئەوا هیچ بژارەیەکی دیکە لە بەردەم ئەمەریکا نامێنێتەوە جگە لە کردارێکی لەشکری وێرانکەر.

پاشان گوتی سەرۆک ترامپ گوتویەتی ڕێگەی دیپـلۆماسی پـێ‌باشترە، بەڵام ئەگەربێت و ئەو ڕێگەیە سەرنەگرێت ئەوا بوار نادات کۆریای باکور ببێتە خاوەن موشەکێـکی ناوکی کە بگاتە خاکی ئەمەریکا.

هەفتەی ڕابردوو پاش ئەوەی پـیۆنگیانگ موشەکێـکی مەودا دوری خۆی تاقیکردەوە، کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور شانازی کرد بەوەی ئێستا وڵاتەکەی دەتوانێت لە هەر ئامانجێـک بدات کە لە ناو ئەمەریکادابێت.

XS
SM
MD
LG