Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنترۆڵکردنی باشوری شاری ڕەققە نزیکدەبنەوە


کاربەدەسـتێـکی کورد دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی گەڕەکەکانی باشوری شاری ڕەققە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری کاربەدەسـتەکەوە بڵاویکردەوە کە گوتویەتی لە ئێستادا لە چەند جادەیەکی باشوری شارەکە شەڕ بەردەوامە و ئەگەر بێت و ئەو جادانەش کۆنترۆڵبکرێن، ئەوا هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی باشور و ڕۆژئاوای باشوری شارەکە بە یەک دەگەنەوە.

گوتیشی داعش بەرگریـیەکی توند دەکات، بۆیە هەرچەندە هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکەی 90% ی گەڕەکەکانی باشوری شارەکەیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام ناتوانرێت دەسـتنیشان بکرێت کەی بە تەواوەتی هەمووی کۆنترۆڵ دەکەن.

لە لایەکی دیکە کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی سوریا دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و فڕۆکەی هاوپەیمانان لە ماوەی شەوی ڕابردوو پـێشڕەویـیەکی گرنگیان لە باشوری شارەکە تۆمارکردووە، لەوانە کۆنترۆڵکردنی گەڕەکی نەزلەت شەحادە و بەشێـکی گەڕەکی هیشام بن عەبدول مەلیک و بینای ئاسایشی سیاسی.

XS
SM
MD
LG