دوو کاربەدەستی ئەمەریکایی دەڵێن هەتا ڕادەیەکی زۆر لەو بڕوایەدان فڕۆکە ئۆکرانیـیەکەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە کەوتە خوارێ لە نزیک تاران، لە ئەنجامی موشەکێکی دژە ئاسمانی بووە
وتارێکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕەخنەی توندی لە نێو عێراقییـیەکاندا لێکەوتەوە کە تیایدا ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران وەک ڕێبەری خۆی ناودەبات
جواد ئەلتڵێباوی فەرماندە لە حەشدی شەعبی دەڵێت ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن حەشد بە موشەک ناوچەی سەوزی کردووەتە ئامانج، ڕاست نین وە حەشد هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بوونی لەشکری بیانی نیـیە
سەرۆکی ئەمەریکا دڵنیایی دا کە هێرشە موشەکیـیەکانی ئێران زیانی گەورەیان لێ نەکەوتوونەتەوە وە دەڵێت ئەمەریکا بەهێزترین لەشکری لە جیهاندا هەیە
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی هێرشە موشەکیـیەکانی ئێران
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئێران هێرشی موشەکی کردووەتە سەر دوو بنکەی لەشکری ئەمەریکا لە عێراق و لە ئێستادا زیانەکانی ئاکامی هێرشەکە هەڵدەسەنگێنن
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ڕەنگە خراپـترین شت بەسەر عێراقدا بێت ئەگەربێت و لە ئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا بچنە دەرێ
سەرچاوەیەک لە حکومەتی فەڕەنسا بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت وڵاتەکەیان نیازی نیـیە سەربازەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە کە بەشی زۆریان هەڵدەستن بە کاری مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئێران دەڵێن ناشتنی تەرمی قاسم سولەیمانی دواخرا پاش ئەوەی بەهۆی پاڵەپەستۆی خەڵکیـیەوە ژمارەیەک لە بەشداربووان کەوتوونەتە ژێر پـێوە و گیانیان لەدەستداوە
فەرماندەی لەشکری ئەمەریکا لە عێراق بە هاوتا عێراقییەکانی گوتووە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە، ئەمەش پاش ڕۆژێک لەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کە دەبێت هەموو هێزە بیانیـیەکان لە وڵاتەکەدا بچنە دەرێ
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت پـێویستە بەپـێی بڕیاری پەرلەمان، وڵاتەکەی و ئەمەریکا پـێکەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزە بیانیـیەکان لە عێراقدا
هێزەکانی سەر بە جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر دەڵێن گروپە چەکدارەکانی حکومەتی فایز ئەلسەراجیان لە شاری سرت وەدەرناوە و ئێستا تەواوی شارەکەیان کۆنترۆڵکردووە
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت ئەو هەڕەشە ئاشکرایەی سەرۆکی ئەمەریکا لە ئێرانی کردووە بەوەی لەشکری ئەمەریکا لە شوێنان دەدات کە بۆ کەلتوری ئێران زۆر گرنگن، ئەگەربێت و جێبەجێ بکرێت ئەوا دەبێتە تاوانی جەنگ
حەشدی شەعبی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ڕەتیدەکاتەوە شبل ئەلزەیدی فەرماندەی گروپی ناسراو بە "کەتائیب ئیمام عەلی" کوژرابێت
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە لە بارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، دەڵێت لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک ترامپ لەشکری ئەمەریکا بەو کارە هەستاوە
چاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگدانێکی مێژوویی ئەنجام بدات سەبارەت بەوەی ئایە سەرۆک ترامپ تاوانبارە لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی یان نا
تورکیا هۆشداری دا بە ئەمەریکا لەوەی هەر هەنگاوێک بنێت بە ئاڕاستەی هەڵگرتنی قەدەغەی سەر ناردنی چەک بۆ قوبرسی یۆنانی دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن
لەشکری پاکستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت لەشکر زۆر بە داخە لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگایەکی تایبەتەوە دراوە لە دژی جەنەڕاڵی خانەنشین پەروێز موشەڕەف
فشاری خۆپیشاندەران و کوتلە سیاسیەکان بۆ سەر سەرۆکایەتی کۆماری عێراق چڕتر دەبێتەوە، کە ئەو دوو لایەنە بەجیا هەوڵی سەپاندنی خواستەکانیان دەدەن
تورکیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕەوانەی باکوری قوبرس کرد، لەم کاتەی گرژیـیەکانی نێوان تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست ڕوویان لە زیادبوون کردووە
زیاتر نیشـان بده