سەرچاوەیەک لە حکومەتی فەڕەنسا بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت وڵاتەکەیان نیازی نیـیە سەربازەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە کە بەشی زۆریان هەڵدەستن بە کاری مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان.
فەڕەنسا کە وڵاتێکی سەرەکی نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیـیە بۆ شەڕی دژی داعش، نزیکەی 200 سەربازی لە عێراقدا هەیە، لەوانە 160 سەربازیان مەشق و ڕاهێنان بە لەشکری عێراق دەکەن.
هاوکات وەزارەتی بەرگری کرواتیا ڕایگەیاند 14 سەربازی لە عێراق کشانووەتەوە بۆ کوەیت. سلۆڤاکیاش ڕایگەیاند 7 سەربازی کشانووەتەوە.
سلۆڤینیا ڕایگەیاند 6 سەربازەکەی کە لە هەولێرن لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.