کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دوو تۆمەتی ئاڕاستەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد و بەوەش هەوڵەکان بۆ لابردنی لە دەسەڵات هەنگاوێکی دیکەی بڕی
پاش نزیکەی مانگ و نیوێک لەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەنجومەنی سیناتیش بڕیارێکی هاوشێوەی بۆ ئەم مەبەستە پەسەندکرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا بە کۆنگرێسی ئەمەریکا و دەڵێت ئەگەر بێت و سزای بەسەر وڵاتەکەی بسەپـێنن، ئەوا ئەنکەرە کاردانەوەی دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر دورخستنەوەی نوێنەرانی لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە دەستور و ئایندەی سوریا
هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ یەکەم جار کۆبوونەوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە ماوەی 5 ساڵە هەڵگیرساوە و بووەتە مایەی گیان لەدەستدانی 14 هەزار کەس
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان تورکیا و لیبیا کۆبوونەوە کە ڕێگە بە ئەنکەرە دەدات بە دوای نەوت و گازی سروشتی بگەڕێت لە ناوچەیەکی دەریایی کە جێی ناکۆکی نێوان وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاستە
کاربەدەستانی ئاسایش و تەندروستی عێراق دەڵێن ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردووە لە نزیک مەیدانی خەللانی لە ناوجەرگەی بەغدای پایتەخت و لە ئاکامدا 15 خۆپـیشاندەر کوژراون و نزیکەی 60 کەسی دیکە برینداربوون
حکومەتی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر 4 عێراقی کە سیانیان فەرماندەی ملیشیاکانی سەر بە ئێرانن، ئەوانەی دەستیان هەیە لە کوشتنی دەیان کەسی بێتاوان لە میانەی خۆپـیشاندانەکانی ئەم دوایـیانە و چەندان تاوانی دیکە لە پـێشتردا
مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق جارێکی دیکە پـشتیوانی خۆی بۆ داخوازی خۆپـیشاندەران بۆ چاکسازی دووپاتکردەوە وە هیوا دەخوازێت هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لە پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەدا نەبێت
دیپـلۆماتی باڵای ئەمەریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی ئێران، دەڵێت لە میانەی خۆپـیشاندانەکانی ئەم دوایـیانەی ئێران زیاتر لە 1000 کەس کوژراون و هەزاران کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی کۆماری قوبرس دەڵێت وڵاتەکەی سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای تۆمارکردووە لە بارەی ناکۆکیـیەکانی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە سەرچاوەکانی نەوت و گازی سروشتی لە نزیک کەنارەکانی وڵاتەکەی
کاربەدەستانی ئەڵمانیا دوو دیپـلۆماتکاری ڕووسیایان دەرکرد، پاش ئەوەی گومان دەکرێت مۆسکۆ لە پشت کوژرانی سەرکردەیەکی پـێشووی چیچانی بێت لە وڵاتەکەیاندا
سەرۆکی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی خۆی هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو ئەنجامی بدات لە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی ناتۆ لە بەریتانیا
پـرۆسەی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا لەسەر سەرۆک ترامپ قوناغی یەکەمی بڕی، پاش ئەوەی کۆمیتەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپـۆرتەکەی پەسەندکرد کە تیایدا تاوانباری دەکات بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات
سەرۆکی فەڕەنسا ڕەخنەی توندی لە تورکیا گرت و گوتی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ چەکدارانی سەر بە داعش لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری سوریا کاریان کردووە
سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لە هاوتا فەڕەنسایـیەکەی گرت و گوتی ئەو لێدوانەی ماکرۆن لە بارەی ناتۆ کە گوتبووی "لە حاڵەتی مەرگی مێشکدایە"، سووکایەتیـیەکی گەورەیە بە ئەندامانی ناتۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئێران هۆکاری هاوبەشە لە نێو ناڕەزایەتیـیەکان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەشڵێت خۆپـیشاندەران لە عێراق و لوبنان و خودی ئێرانیش ڕژێمی ئاینی ڕەتدەکەنەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئەنجامی تۆپـبارانی شارۆچکەی تەل ڕفعەت لەلایەن لەشکری تورکیاوە، 11 کەسی سیڤیل کوژراون کە هەشتیان منداڵن و ئاوارەی خەڵکی عەفرینن
پارێز و خوشکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پـێشووی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) دەڵێت ماوەی هەفتەیەکە براکەی لە نێو زیندان نەخۆش کەوتووە و هێشتا ڕێگە نەدراوە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت تاوەکو چارەسەری پـێویستی بۆ بکرێت
سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی لەو پـرۆسەیەی کۆنگرێس گرت کە بەڕێوەدەچێت بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی ئایە سەرۆک دەسەڵاتەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە یان نا
زیاتر نیشـان بده