Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پشتڕاستی دەکاتەوە ئێران هێرشی موشەکی کردووەتە سەر بنکەکانی لە عێراق


یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئێران هێرشی موشەکی کردووەتە سەر دوو بنکەی لەشکری ئەمەریکا لە عێراق و لە ئێستادا زیانەکانی ئاکامی هێرشەکە هەڵدەسەنگێنن.

جۆنەثان هۆفمان شەوی سێشەممە ڕاگەیاندنەکەی بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت لە کاتژمێر 5:30 ی شەو بە کاتی واشنتن ئێران زیاتر لە 12 موشەکی بالیستی گرتووەتە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

دەڵێت موشەکەکان لە ئێرانەوە هەڵدراون بۆ بنکەکانی لەشکری ئەمەریکا لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و هەولێر.

هۆفمان گوتیشی لەم ڕۆژانەی دوایی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕێوشوێنی گونجاوی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سەربازەکانی و هەروەها هاوبەشەکانی، وە ئەو بنکە لەشکریـیانە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدابوون، بەهۆی بوونی ئاماژەی ئەوەی ئێران پـلان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا دادەنێت.

جەختی کردەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێکی پـێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە سەربازەکانی و هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە.

XS
SM
MD
LG