Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمریکا: ئەمریکا هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ کشانەوە لە عێراق.


وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی گیچ بەرنامە و پلانێکی نییە بۆ کشانەوە لە عێراق.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە زاری مارل ئیسپەرەوە دەڵێن گوتوویەتی تیمەکەی لە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری زیاتردان لەسەر ئەو دۆسێی کشانەوەیە لە عێراق و دەشڵێت لەوانەیە ئەم دۆسێیە زیاتر زیاتر پەیوەندی بە شوێنگۆڕکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە هەبێت نەک کشانەوە.

پێشتر وەک بڵاوکراوەتەوە فەرماندەی لەشکری ئەمەریکا لە عێراق لە نامەیەکدا بە هاوتا عێراقییەکانی گوتووە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە، ئەمەش پاش ڕۆژێک لەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەموو هێزە بیانیـیەکان لە وڵاتەکەدا بچنە دەرێ.

دوابەدوای ئەو هەواڵی نامەیە پەنتاگۆن وتوویەتی ناتوانێت ڕاستی و دروستی ئەو نامەیە پشتڕاست بکاتەوە

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس عەمید ولیەم سیلی فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نامەیەکی بۆ فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەالله جێگری فەرماندەی فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕەوانەکردووە و تیایدا گوتوویەتی وەک ڕێزگرتن لە سەروەری کۆماری عێراق و بەپـێی داوای پەرلەمانی عێراق و سەرۆک وەزیر، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوو ڕێوشوێنی تایبەت دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بە شێویەکی سەلامەت لە عێراق بچنە دەرێ.

XS
SM
MD
LG