Accessibility links

لەشکری پاکستان لە دژی بڕیاری دادگایەکی وڵاتەکەیەتی بۆ لەسێدارەدانی پەروێز موشەڕەف


لەشکری پاکستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت لەشکر زۆر بە داخە لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگایەکی تایبەتەوە دراوە لە دژی جەنەڕاڵی خانەنشین پەروێز موشەڕەف.

دادگایەکی تایبەت ئەمڕۆ سێشەممە لە ئیسلام ئابادی پایتەخت بڕیاری دا پەروێز موشەڕەف لەسێدارە بدرێت بە تاوانی ئەنجامدانی خیانەتی مەزن.

جەنەڕاڵ موشەڕەف تاوانبارکراوە بەوەی لە ساڵی 2007 کارکردن بە دەستوری ڕاگرتووە و باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا سەپاندووە.

موشەڕەفی تەمەن 76 ساڵ، هەتا ساڵی 2016 لە وڵاتەکەی دەستبەسەرکرابوو، بەڵام دواتر ڕێگەی پـێدرا بۆ دەرەوەی وڵات بڕوات بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیـیەکەی. لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە نێوان لەندن و دوبەی هاتوچۆ دەکات. لە ئێستادا لە دوبەی دەژی.

لەشکر لە ڕاگەیاندنەکەیدا گوتیشی" پەروێز موشەڕەف فەرماندەی پـێشووی لەشکر و سەرۆکی پاکستان بووە و زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی وڵاتەکەی کردووە و لە پـێناویدا شەڕی کردووە، بۆیە ناکرێت خائین بێت."

XS
SM
MD
LG