Accessibility links

حەشدی شەعبی ڕەتیدەکاتەوە شبل ئەلزەیدی کوژرابێت


شبل ئەلزەیدی و قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی ئەلموهەندس
شبل ئەلزەیدی و قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی ئەلموهەندس

حەشدی شەعبی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ڕەتیدەکاتەوە شبل ئەلزەیدی فەرماندەی گروپی ناسراو بە "کەتائیب ئیمام عەلی" لەو هێرشە نوێیەدا کوژرابێت.

پـێشتر کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق و سەرچاوە ئاسایشیـیەکان گوتیان فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج لە هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی تاجی باکوری بەغدای پایتەخت.

بەپـێی حەشد هێرشەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی تەندروستی کردووەتە ئامانج. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هیچی لە بارەی ئەم هێرشەوە ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە ئاسایشیـیەکان بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان گوتبوو هێرشەکە شەوی هەینی لەسەر شەممە لە کاتژمێر یەک کراوەتە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبیلی حەشدی شەعبی و لە ئاکامدا 2 ئۆتۆمبیل تێکشکاون و 6 کەس کوژراون و 3 کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون.

بەپـێی هەواڵەکان، شبل ئەلزەیدی و براکەی لە نێو کوژراوەکاندان. ناوبراو ناسراوە بەوەی کەسێکی زۆر نزیکی قاسم سولەیمانی بووە و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی ڕۆڵی لە بە قاچاخبردنی نەوتی ئێران و کۆکردنەوەی پارە بۆ حزبوڵڵا و ناردنی چەکدارانی عێراقی بۆ سوریا.

XS
SM
MD
LG