Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە بارەی هێرشەکانی ئێرانەوە دڵنیایی دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا دڵنیایی دا کە هێرشە موشەکیـیەکانی ئێران زیانی گەورەیان لێ نەکەوتوونەتەوە وە دەڵێت ئەمەریکا بەهێزترین لەشکری لە جیهاندا هەیە.

سەرۆک ترامپ شەوی سێشەممە لە پاش هێرشە موشەکیـیەکانی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی لەشکری لە عێراق، لەسەر تویتەرەکەی نووسی"هەموو شتێک باشە! مووشەک لە ئێرانەوە هەڵدران بۆ سەر دوو بنکەی لەشکری لە عێراق. ئێستا زیانی گیانی و مادی هەڵدەسەنگێنرێن. هەتا ئێستا زۆر باشە! هەتا ئێستا بەهێزترین و پـڕچەکترین لەشکرمان هەیە لە هەر شوێنێکی جیهاندا. سبەی بەیانی ڕاگەیاندنێک دەدەم."

XS
SM
MD
LG