Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق عەلی خامەنەئی بە ڕێبەڕی بەڕێز ناودەبات


وتارێکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕەخنەی توندی لە نێو عێراقییـیەکاندا لێکەوتەوە کە تیایدا ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران وەک ڕێبەری خۆی ناودەبات.

فالح ئەلفەیاز لە میانەی بەشداریکردنی لە پـرسیە قاسم سولەیمانی وەک نوێنەری عێراق وتارێکی پـێشکەش کرد و تیایدا دوو جار بە خامەنەئی گوتی "سماحة السيد القائد (أعزه الله)" . ئەم قسەیەی فەیاز ناڕەزایی بەشێک لە عێراقیـیەکانی لێکەوتووەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان دەڵێن ئایە فەیاز کاربەدەستێکی عێراقیـیە ؟.

فەیاز لەگەڵ ئەوەشدا قاسم سولەیمانی بە خۆشەویست و کەسی نزیکی خۆی ناودێرکرد و گوتی سولەیمانی زۆری بۆ عێراق و جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی کردووە.

ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەک کاربەدەست و بەرپـرسی عێراقی بەشداریـیان لە پـرسەکەدا کردبوو.

فالح ئەلفەیاز لەوەتای ساڵی 2014 وە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقە و بەرپـرسێکی حەشدی شەعبیـیە و دەڵێن دەستی هەیە لە کوشتنی دەیان لە خۆپـیشاندەران لە میانەی ناڕەزایـیەکانی ئەم دوایـیەی عێراقیـیەکان.

XS
SM
MD
LG