وەزارەتی تەندروستی ئسپانیا دەڵێت ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لەدەستداوە لەمڕۆ دووشەممەدا گەیشتۆتە 17 هەزار و 489 کەس.
بەرپرسانی هیندستان و پاکستان باس لە ڕەوشی تەندروستی و ئابوری وڵاتەکانیان دەکەن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارە نوێیەکانی زیانی گیانی و توشبووانی نوێ بە کۆڤید 19 بڵاودەکاتەوە
سەرۆک ترامپ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "ئەم ڕێککەوتنە پارێزگاری دەکات لە سەدان هەزار کار لە بواری وزەدا لە ئەمریکا."
بەڕێوبەری دەزگای نیشتمانی نەخۆشیە درمیەکان لە ئەمریکا، ئاماژە دەکات بە پرەنسیپەکانی هەندێک لەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێوشوێنی داخستن لە هەندێک ناوچەی ئەمریکادا.
ئازەربایجان ڕایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی ئۆپیک دەکرێت بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە باس نەکردووە.
سەرەک وەزیری بەریتانیا سوپاسی ئەو تیمە پزیشکیەی کرد کە چاودێری چارەسەری تەندروستی دەکرد و وتی"ناتوانم هێندەی پێویست سوپاسیان بکەم و بە ژیانیم قەرزاریانە."
شارەداری نیویۆرک داوای داخستنی خوێندنگەکان دەکات تا کۆتایی ساڵ و فەرمانڕەوای ستانی نیویۆرک دەڵێت ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی شارەداردا نییە
ئافریکاییەکانی دانیشتوی شاری کانتون لە باشوری چین دەڵێن، ڕێگەیان نەدراوەتێ بچنە ناو بازاڕەکان و لە ماڵەکانی خۆیشیاندا دەرکراون، ناچارکراون کەرەنتینە بکرێن.
پاپا فرانسیس دەڵێت " کات گونجاو نییە بۆ دروستکردنی چەک و بازرگانی پێوەکردنی، یان بە هەدەردانی بڕی زۆری پارە، لەبری ئەوانە، باشترە بۆ چارەسەرکردنی خەڵک و ڕزگاکردنی ژیانی خەڵک بەکاربهێنرێت."
بەریتانیا دەڵێت ئەم یارمەتییەی وڵاتەکەی دابینی کردووە، ڕێگەیەکە بۆ پاراستنی بە ملیۆنان خەڵک لە وڵاتانی هەژاردا لەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
لەشکری فەڕەنسا ڕایگەیاند 50 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە نێو تاکە کەشتی فڕۆکەهەڵگری وڵاتەکەی تۆمارکراوە و 3 کەس لە تووشبووەکان بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی لەشکری لە شاری تولونی باشور وڵاتەکە ڕەوانەکراون
کاربەدەستێکی پـێشووی کۆریای باکور کە لە ڕژێمەکەی جودابووەتەوە، دەڵێت زیاتر لە 3 ملیۆن کەس لە وڵاتەکەی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون وە ئەوەی پـیۆنگیانگ ڕادەگەیەنێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیـیە.
ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران داخستنی مزگەوت و حوسەینیەکانی ئێران بە دوور نازانێت لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
حکومەتی تورکیا بەرنوسی یاسایەک دەنێرێتە پەرلەمانی وڵاتەکە تا کارمەندان و کارگوزاران لە کارەکانیان دەرنەکرێن لەم سەروەختەی بڵاوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا
کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا دەڵێن ڕەوشی تەندروستی سەرەک وەزیری وڵاتەکە بەرەو باشی دەڕوات و لەگەڵ پزیشکەکانیدا کەوتۆتە قسەکردن.
ڕاسپاردنی موستەفا کازمی، وەک هاوڕاییەکی پەسەندکراوی دەگمەن دادەنرێت لە نێو لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا.
کاربەدەستانی تەندروستی لە هەرێمی هايلونگ ژيانگ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا باسیان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆڤید 19 کردووە لەناو ئەوانەی لە دەرەوە دەچنە ناوچەکەوە.
یاریزان و ڕاهێنەرانی تیپی تۆپی پـێی سویسرا ڕەتیانکردەوە بۆ یاریـیەکانی ساڵی 2020 ، یەک ملیۆن فرەنکی سویسری لە شایستە دارایـیەکانیان لە یەکێتی تۆپی پـێی سویسرا وەربگرن
سیناتۆر بێرنی ساندەرز کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و بەمەش ڕێگە لە بەردەم جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا خۆش دەبێت تاوەکو ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان و ڕووبەڕووی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ببێتەوە
زیاتر نیشـان بده