Accessibility links

لەشکری فەڕەنسا: 50 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە نێو کەشتی فڕۆکە هەڵگری شارل دیگۆل تۆمارکراوە


لەشکری فەڕەنسا ڕایگەیاند 50 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە نێو تاکە کەشتی فڕۆکەهەڵگری وڵاتەکەی تۆمارکراوە و 3 کەس لە تووشبووەکان بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی لەشکری لە شاری تولونی باشور وڵاتەکە ڕەوانەکراون.

لە ڕاگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە، لەشکری فەڕەنسا گوتی کەشتی فڕۆکە هەڵگری شارل دیگۆل دەگەڕێتەوە بەرەو بەندەری تولون وە لە ئێستادا چەند بەشێکی کەشتیـیەکە داخراون.

گوتیشی ڕۆژی چوارشەممە تیمێکی پـزیشکی تایبەت چوونە سەر کەشتیـیەکە و پـشکنینیان بۆ 66 کەس ئەنجام دا، سەرئەنجام دەرکەوت 50 کەسیان تووشی نەخۆشیـیەکە بوون.

کەشتیـیەکە کە 1760 کەسی تێدایە، بەشداری لە مانۆڕی لەشکری کردبوو لەگەڵ گەلە کەشتی باکوری ئەوروپا لە دەریای باڵتیک. چاوەڕواندەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بگاتە بەندەری تولون.

XS
SM
MD
LG