Accessibility links

ئۆپیک جارێکی تریش کۆدەبێتەوە


وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک کۆبوونەوەیەکی تر دەکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەم سەروەختەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

ئەم کۆبوونەوەیەی ڕۆژی یەکشەممە لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەکرێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ وردەکارییەکی ئەم کۆبوونەوەیە باس نەکراوە، تەنها ئەوەندە نەبێت وڵاتی ئازەربایجان پشتڕاستی کردۆتەوە ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت.

وەزیرەکانی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و ئەوانەش کە بەشدارییان هەبووە لە ڕاگەیاندنی هاوکارییەکاندا، کاتژمێر 16 بە کاتی گرینج کۆدەبنەوە، بەپێی لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە ئازەربایجان و دەشڵێت ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی 9ی مانگی چوار دەبێت و عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری نەوتی عەرەبستانی سعودیە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.

XS
SM
MD
LG