پسپۆڕی باڵای نەخۆشیە درمیەکان لە ئەمریکا دەڵێت بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان کە بەمەبەستی ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانراون، ڕەنگە ژیانی چەندان کەسی ڕزگار بکردایە ئەگەر زووتر ئەو بەربەستانە دابنرانایە.
دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی دەڵێت کاتێکیش بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان خاودەکرێنەوە، حاڵەتەکانی نوێی پەتاکە بەدڵنیاییەوە بەرزدەبنەوە.
وەها پێدەچێت ئەم لێدوانانەی دکتۆر فاوچی سەرۆک ترامپی توڕەکردبێت.
سەرۆک ترامپ کەوتۆتە بەر ڕەخنەوە، بەهۆی ئەوەی هەر بەزوویی و بەپێی پێویست کاری نەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ئاماژەی بە تێبینیەکانی دکتۆر فاوچی داوە و نوسیویەتی کاتی بەرپەرچدانەوەی فاوچییە . ترامپ دووبارە ئاماژەی بە بڕیارەکەی کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵدا بۆ بەربەستکردنی هاتن لە چینەوەو نوسیبووی، ببورە هەواڵی درۆ. سەرۆک ترامپ ئەوەشی نوسیوە کە هەموو ئەوانە تۆمارکراون و من قەدەغەم لەسەر چین دانابوو بەر لەوەی هاوڵاتیان بێنەدەنگ.
دکتۆر فاوچی دەڵێت ناتوانێت دڵنیابێت لەوەی کە ڕەوشەکە بۆ ئەمریکاییەکان پارێزراو دەبێت یان نا،هەتا بتوانن لە ڕۆژی3 ی مانگی یازدەی ئەمساڵدا بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەن یان نا.