Accessibility links

سەرۆک ترامپ کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 7 دەکات


کۆبوونەوەیەکی وڵاتانی کۆمەڵەی 7 - ئەرشیف
کۆبوونەوەیەکی وڵاتانی کۆمەڵەی 7 - ئەرشیف

کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا کۆدەبێتەوە لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی ڕێکخستنی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆک ترامپ، لەمساڵدا سەرۆکایەتی وڵاتانی کۆمەڵەی حەت دەکات و بەناچاری بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆبوونەوەی ئەمساڵی کۆمەڵەی حەوتی هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا سەرۆک ترامپ لە کامپ دەیڤد، هاوینەهەواری سەرۆکایەتی، میوانداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات.

ئەو وڵاتانەی کۆمەڵەی حەوت پێکدەهێنن، بریتین لە ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتالیا، ژاپۆن، کەنەدا، هەروەها ئەڵمانیا، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خراپی لە هەر یەک لەو وڵاتانەی داوە.

کۆشکی سپی دەڵێت وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت، پێکەوە کار دەکەن و ڕێبازێکیان هەیە کە هەموو پێکهاتە و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەکان لەخۆ دەگرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.

پێشتریش ولاتانی کۆمەڵەی 7 جەختیان کردبووەوە لەوەی هەرچییەک پێویست بێت دەیکەن بۆ پشتیوانی لە ئابوری جیهانی.

وەزیرانی دارایی وڵاتانی کۆمەڵەی 7 و هەروەها سەرۆکەکانی دامەزراوە داراییەکانی ئەم کۆمەڵەیە ڕێککەوتون لەسەر دابینکردنی بژارەیەک بۆ وڵاتانی هەژار، تا لە ئێستادا ئەو قەرزانەی لەسەریانە نەدرێنەوە.

XS
SM
MD
LG