Accessibility links

کۆتاییهێنان بە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا


لەگەڵ هەروادێ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا بە کۆڤید19 گیان لەدەست دەدەن، بەڵام پسپۆڕی نەخۆشیە درمیەکان لە ئەمریکا دەڵێت دەشێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ڕێوشوێنەکانی داخستن لە هەندێک ناوچەدا هەڵبگیرێت.

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، دەڵێت کلیلێک نییە وەها بکات هەموو شتەکان لە یەک کاتدا بخاتەوە کار و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئاسایی کردنەوەی ڕەوش لە ئەمریکا پێویستی بەوەیە هەنگاو بە هەنگاو بکرێت و ئەو هەنگاوانەش ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریان دەکات لە ناوچەکانی ئەمریکادا.

بەڕێوبەری دەزگای نیشتمانی نەخۆشیە درمیەکان لە ئەمریکا، کە زۆر جار لەگەڵ سەرۆک ترامپدا دەردەکەوێت لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکاندا، ئاماژەی کردووە بە پرەنسیپەکانی هەندێک لەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر بۆ هەڵگرتنی ڕێوشوێنی داخستن لە هەندێک ناوچەدا، وەک سروشتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و هەروەهاش ئەگەری مەترسی بڵاوبوونەوەی جارێکی تری ڤایرۆسەکە.

لە لایەکی تریشەوە بەڕێوبەری دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەڵێت، بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ ڕۆژی 1ی مانگی 5ی کردۆتە ئامانج بۆ سوک کردنی ڕێوشوێنەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرابوونەبەر، بەڵام دەشڵێت هێشتا زووە بگوترێت ئەو ئامانجە دێتە دی یان نا.

ستیڤن هان، لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی، ئاماژەی بەوە کردووە کە تروسکاییەک لەو سەری تونێلە تاریکەکەدا دەبینرێت، بەڵام دەشڵێت ژمارەیەک فاکتەر هەن کە پێویستە بە هێند وەربگیرێن، هەر کاتێک بڕیار درا بۆ کۆتاییهێنان لەسەر وادەی کۆتایی بۆ هەڵگرتنی ڕێوشوێنەکان.

وەها بڕیار بوو ئەو ڕێوشوێنانەی کە سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاندبوون، تا ڕۆژی 30 ی مانگی 4 بن.

لە ئەمریکا تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە 20 هەزار کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە و پشتڕاستیش کراوەتەوە کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ئەمریکادا.

XS
SM
MD
LG