Accessibility links

ئاوارە سوریاییەکان ترس و نیگەرانییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە


بە هەزاران ئاوارەی سوریایی دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان کردوە لە پارێزگای ئیدلیب، وێڕای مەترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕ.

هەندێک لە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە چونکە ترس و نیگەرانییان هەیە لەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئۆردوگا قەرەباڵغەکانی نزیک سنوری تورکیا بڵاوببێتەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەست بدەن.

نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی سوریایی لە پارێزگای ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری لە باکوری ڕۆژئاوای سوریادا، لە ساڵی ڕابردووەوە زێدی خۆیان جێهێشتوە، پاش ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پاڵپشتی ڕوسیا هەڵمەتی لەشکری توندکرد بۆ گرتنەوەی دوا بنکە و شوێنی سەرەکی سەرهەڵداوان دوای هەشت ساڵ لە جەنگ. مۆسکۆ بە هێرشی ئاسمانی قورس پشتیوانی لە دیمەشق دەکات.

لە مانگی 3وە شەڕ هێوربۆتەوە کاتێک ئانکەرە لەگەڵ مۆسکۆ گەیشتە رێکەوتن لەسەر ئیدلبی بەشەڕ وێرانبوو.

تورکیا پشتیوانی لە هەندێک ڕێکخراوی چەکداری دژ بە ڕژێمی سوریا دەکات.

ناوچەی باکوری رۆژئاوای سوریا ،هێشتا هیچ حاڵەتێکی پشتڕاستکراوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەبووە، بەڵام پسپڕانی تەندروستی دەترسن لەوەی ژێرخانی وێرانبووی تەندروستی هەروەها کەمپەکانی لەرادەبەدەر قەرەباڵغ، لەگەڵ سەرهەڵدانو تەشەنەکردنی خێرای ڤایرۆسەکە، کارەساتێکی مرۆیی بێنێتە ئاراوە.

لە ئێستادا ئاگربەستە کاتیەکە درێژەی هەیە ، ئاوارە سوریایەکان تاوتوێی بژاردە تاڵەکان دەکەن، ئایا لە نێو ئۆردوگاکاندا بمێننەوە کە خزمەتگوزاری کەمیان تێدایە و بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بۆیان کوشندە دەبێت، یان بگەڕینەوە بۆ ماڵەکانیان کە هێشتا لە مەترسی گیرخواردندان لە سەرهەڵدانەوەیشەڕ .

XS
SM
MD
LG