Accessibility links

سەرەک وەزیری بەریتانیا نەخۆشخانەی جێهێشت


سەرەک وەزیری بەریتانیا نەخۆشخانەی جێهێشت پاش ئەوەی بۆ یەک هەفتە چارەسەری تەندروستی وەردەگرت بەهۆی توشبوونی بە کۆڤید 19.

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی حکومەتی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن نەخۆشخانەی جێهێشتووە و دەچێتەوە ماڵەکەی خۆی لە باکوری ڕۆژئاوای لەندەن و لەوێش درێژە بە چارەسەریە تەندروستییەکانی خۆی دەدات.

هەر لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە، سەرەک وەزیری بەریتانیا دەستبەجێ دەست بە کار و ئەرکەکانی ناکاتەوە بەپێی ئەو ڕێنوماییانەی پزیشکەکانی بۆیان داناوە.

لە یەکەم لێدوانیشیدا پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە لە بەشی چاودێری ورد هێنرایە دەرێ، سەرەک وەزیری بەریتانیا سوپاسی ئەو تیمە پزیشکیەی کرد کە چاودێری چارەسەری تەندروستیانی دەکرد و وتی"ناتوانم هێندەی پێویست سوپاسیان بکەم و ژیانم قەرزاریانە."

بۆریس جۆنسون، تەمەن 55 ساڵ، بەر لە یەک هەفتە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سانت تۆماس لە لەندەن و ڕۆژی 6 ی مانگی 4 خرایە ژێر چاودێری وردەوە.

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە چڕی تیایدا بڵاوبۆتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕەخنە و ناڕەزاییەکی زۆر هەیە بەرامبەر هەنگاوەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ سەروسەوداکردن لەگەڵ ئەم قەیرانەدا، بەڵام گەورە کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا جەخت دەکەنەوە لەوەی هەنگاوی ڕاست و دروستیان گرتۆتەبەر بەپێی ئەو ڕێنوماییانەی ڕاوێژکارە زانستییەکان دایانناون.

XS
SM
MD
LG