Accessibility links

ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئێران


ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19ەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 4585 کەس.

دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن 111 کەسی تر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئەوەیشی ڕاگەیاندووە کە 1617 کەسی تریش لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا ئەمڕۆ دووشەممە پشتڕاست کراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا، وەک کیانوش جەهانپور دەڵێت 73303 کەس دووچاری ئەم پەتایە بوون، بەڵام دەشڵێت 45983 کەس لە سەرجەم ژمارەی توشبووان چاک بوونەتەوە.

جەهانپور دەڵێت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کەمبوونەوەیەک هەیە لە ژمارەی توشبووان بە کۆڤید 19 و داواش لە دانیشتوانی وڵاتەکەی دەکات تا بەردەوام بن لە وابەستەبوون بەو ڕێوشوێنانەی دانراون بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم گیان لەدەستدانی بەهۆی کۆڤید 19وە لە ڕۆژی 19ی مانگی دوو ڕاگەیاند و دەڵێت ئەو کەسەش لە شاری قوم بوو.

لە دەرەوەی ئێران زۆر کەس و لایەن گومانیان هەن لەو ژمارە فەرمیانەی ئێران بڵاویان دەکاتەوە لەسەر ژمارەی زیانە گیانییەکان و هەروەهاش ژمارەی ئەوانەی توشی ئەم پەتایە دەبن.

XS
SM
MD
LG