Accessibility links

نیودەلهی و ئیسلام ئاباد دەخوازن هەندێک بواری ئابورییان وەگەڕ بخەنەوە


هیندستان و پاکستان بە نیازن بە شێوەیەکی نیمچەیی هەندێک بەشی ئابوری وەگەڕ بخەنەوە هاوکاتی زیانە گەورەکانی ئابوری بەهۆی داخستنی وڵاتەکانیان بۆ سنوردارکردنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی لەسەرانسەری هەرێمەکەدا.

بەرپرسانی هیندستان دەڵێن ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا ئەمڕۆ دووشممە زیادیکرد بۆ 9 هەزار و 152 بەو 308 کەسەشی گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش زیادبوونێکی خێرایە بەبەراورد لەگەڵ دوو هەفتە لەمەوبەر کە لە هەزار حاڵەت کەمتربوو، سەرباری ئەوەی ئەو وڵاتە ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و سێسەد ملیۆن کەسە.ملیار کەسییە وا بۆ ماوەی 21 ڕۆژە لە ژێر داخستنێکی تەواودایە.

داخستنی وڵاتەکە بە ملیۆنان کەسی بێکارکردووە و بانکی جیهانی پێشبینی دەکات گەشەی ئابوری دابەزێت بۆ 1.5% بۆ 2.8% ، ئەمەش لاوازترین ڕەوتی گەشەی ئابوریە لەماوەی 30 ساڵدا. یەکێک لە پلانەکان دەستکردنەوە بە هەندێ لە کارگەکانی بەرهەمهێنانە لە بواری ئۆتۆمبێل و تەون و بەرگری و هەروەها بەشەکانی ئەلکترۆنی.

نیوە شەوی سێشممە داخستنی وڵات کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیران نارێندرا مۆدیبڕیارێک بدات کە ئاخۆ تا چەندی تر درێژبکرێتەوە.

پاکستانیش دەڵێت دەسەڵاتی فەرماندە و کۆنترۆڵی وڵات بە سەرۆکایەتی ئیمران خان سەرەک وەزیر و ڕابەرایەتی سیڤیل و لەشکر، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کۆببنەوە هەتا بڕیاربدەن کە ئایا داخستنی وڵات لە دوای 15 ئەم مانگە درێژبکەنەوە یان نا.

دوو وەزیری لە حکومەتی پاکستان ئەم هەواڵەیان بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرز پشتڕاست کردۆتەوە و یەکێک لە وەزیرەکانیش دەڵێت بە هۆی کۆڤید 19وە من دڵنیام بەلای کەم بۆ 10 رۆژی دیکە یان دوو هەفتە داخستنەکە درێژدەکرێتەوە .

پاکستان 5 هەزار و 374 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردوە و 93 کەسیش گیانیان لەدەستداوە . گەورەترین نیگەرانی لە ئێستادا ئاستی هەژاری و برسێتیە. لەلایەکەوە کێشەکەئەوەیە کە نەهێڵدرێت هاوڵاتیان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بمرن ، لەلایەکی ترەوە ڕێگریکردنە لەوەی هاوڵاتیان لە پاکستان لە برساندا نەمرن بەهۆی لەکار کەوتنی وڵات.

XS
SM
MD
LG