فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفریکا دەڵێت ڕووسیا لەم دوایـیانە فڕۆکەی جەنگی بۆ لیبیا ڕەوانەکردووە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لەو چەکدارە ڕووسیایـیانەی لە پاڵ جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر شەڕ دەکەن
گەورە بەرپرسێکی تاڵیبان دەڵێت، ێشبینی دەکرێت ئازاد کردنی ئەو گیراوانە، ڕێژەی توندوتیژیەکان بەرەو کەمبوونەوە ببات و دەشڵێت "کاربەدەستانی تاڵیبان بیریش لە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دەکەنەوە."
ەپێی دواترین ئامار کە حکومەتی ڕوسیا بڵاویکردۆتەوە، هەر لەم 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا نزیکەی 9 هەزار کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون و لە ئێستاشدا ژمارەی توشبوان 360 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا دەڵێت پێویستە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا ڕێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ کردنەوەی سنوری نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا.
سەرۆک ترامپ بە توندی وەڵامی ئەو ڕەخنانەی داوەتەوە کە بەهۆی یاریکردنی گۆڵفەوە لێی گیرابوون و بە ڕق و بێ متمانەیی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناودێری کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی چین داوای هەڵگرتنی گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەر کۆمپانیاکانی وڵاتەکە
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگەیەکی سەرەکی دەکرێتەوە و ڕوسیا ناوبژی کردووە بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگەیە.
حکومەتی قەتەر فەرمانی کردووە هەموو دانیشتوانی وڵاتەکەی دەبێت ئاپـێک بە ناوی ئیحتراز EHTERAZ لە مۆبایلەکانیان دابەزێنن تاوەکو چاودێری هاتوچۆکردنیان بکەن بە مەبەستی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا
ڕێکخەری کاروباری سیاسی یەکێتی ئەوروپا داوای ستراتیژیەتێکی توندتر دەکات لە بەرامبەر وڵاتی چین.
سوریا دەڵێت هەموو توشبووە نوێیەکان لە وڵاتانی ترەوە گەڕاونەتەوە و 15 کەسیان لە کوێتەوە هاتوونەتەوە.
بەپێی بەرپرسانی هێزەکانی پۆلیس دەشێت ژمارەی زیانە گیانییەکان لە پاش تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سۆماڵیا بەرز ببێتیەوە.
بەرازیل لە هەموو وڵاتێکی ئەمریکای لاتین زیاتر زیانی پێکەوتووە بەهۆی بڵاوبووندەوەی پەتای کۆرۆناوە.
بەنیامین نەتەنیاهۆ، ڕۆژی یەکشەممە کاتێک گەیشتە دادگا بۆ دادگاییکردنی لەسەر دۆسێکانی گەندەڵی، پۆلیس و نوێنەرانی دادپارێزانی گشتی وڵاتەکەی بە "پیلانگێڕ" ناودێر کرد و دەڵێت دەیانەوێت بیخەن.
وەزیری دەرەوەی وڵاتی چین ئاگاهی دەدات سەبارەت بەوەی چین و ئەمریکا لە لێواری شەڕێکی نوێی سارددان و تەواوی لێدوانەکانی واشنتۆن سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەت دەکاتەوە.
سەرۆکی ئەفغانستان داوای وتووێژی ڕاستەوخۆ دەکات لەگەڵ تاڵباندا و پەیمانیش دەدات پرۆسەی ئازادکردنی گیراوەکانی تاڵیبان خێراتر بکات.
وەزیری دەرەوەی یۆنان دەڵێت ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردۆتەوە سەبارەت بەوەی لەشکری تورکیا پارچە زەوییەکی یۆنانی داگیرکردووە، هەڵەن.
وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی "ئێرانی دۆستمان" گەیشتونەتە سنوری ئاوی و ئابوری وڵاتەکەی.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch ڕاپـۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گیراوە لە بەرامبەر دەستگیرکردنی خەڵکی لەسەر هەوڵی خۆپـیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی شاری دهۆک
ئەمەریکا لە پەیماننامەی نێودەوڵەتی "ئاسمانی کراوە" کشایەوە، بەهۆی وەک دەڵێت پـێشێلکاری بەردەوامی ڕووسیا بۆ بەندەکانی پەیماننامەکە، کە دەبنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ڕێنومایی داوە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆنی مەلاریا، تەنها وەک بەشێک لە تاقیکردنەوە بۆئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن و لەژێر چاودێری تەندروستیدان.
زیاتر نیشـان بده