کەشتییەکانی ئێران کە کەوتونەتە ڕێ بەرەو ئەم وڵاتەی ئەمریکای باشور، لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڤەنزوێلا، کە گەورەترین عەماری نەوتی جیهانی هەیە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا دەسەپـێنێت بەسەر وەزیری ناوخۆی ئێران و ژمارەیەک کاربەدەستی دیکەی ئێران لەگەڵ چەند دەزگایەکی ئەو وڵاتە کە دەستیان هەیە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا داوای لە ئەمەریکا و ڕووسیا کرد وتووێژبکەن تاوەکو یارمەتی بدەن لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناو سوریا کە زیاتر لە 9 ساڵە درێژەی کێشاوە
کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەوانان ناسراو بە CPJ ، ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا سەرزەنشتی دەستگیرکردنی بە لایەنی کەم 8 ڕۆژنامەوانی کرد کە هەوڵیان دابوو خۆپـیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی شاری دهۆک ڕووماڵبکەن
لەو بەڵگەنامانەی بەدەست هێنراون، تۆماری زیاتر لە 2 ملیۆن پەیوەندی تەلەفونییە لە ساڵی 2014 دا و ئەمەش دۆسێکانی لەسەر تاوانبارانی داعش هەن، زیاتر تۆکمە و بەهێز دەکات.
دادپارێزانی گشتی دەڵێن ئەو دوو برایە لە ساڵی 2009 تا 2013دەستیان گەیشتووە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا و بە ڕیگەی نایاسایی ناردویانە بۆ حزبوڵای لوبنان.
موشەکێک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەتەقێتەوە و سەرچاوە ئاسایشیەکانیش دەڵێن تەنها زیانی ماڵی هەبووە.
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بەرنامەیەکی کەناڵی ئێم بی سی دەیان عێراقی هێرش دەکەنە سەر ئۆفیسی
کاربەدەستانی ئەمریکایی دەڵێن ئەو ئەفسەرە سعودیـیەی کە لە بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا لە ستانی فلۆریدا ڕاهێنانی پـێدەکرا و لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو هێرشێکی خوێناوی لەوێ ئەنجام دا، بەڵگەیان لەسەر دۆزیوەتەوە کە دەیبەستێتەوە بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە.
بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەروەهاش ئەو قەیرانە قورسە ئابوریەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە هاتۆتە ئاراوە، سەردەستەی بەرنامەی کاری حکومەتەکەی موستەفا ئەلکازمییە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بەهۆی فەرامۆشکردنی ڕێنوماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانەوە، لە ئێستادا جیهان باجێکی زۆر دەدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاگاهی دەدات بە ئەمریکا و دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی خۆی دەبێت ئەگەر بێتوو ئەمریکا هەر هەنگاوێک بنێت دژی ئەو کەشتییانەی ئێران کە بەرەو ڤەنزوێلا دەڕۆن.
سەرەک وەزیری ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت وڵاتەکەی سەرکەوتوو بووە لە ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، بەڵام دەشڵێت هێشتا ڕەوشەکە ئاڵۆزە.
سەرۆکی چین جەخت دەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەی، لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا سەروسەودای کردووە.
سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی لە ئێستادا ئەمریکا دەتوانێت "بە تەواوەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا ببڕێت" و دەشڵێت ناشخوازێت لەگەڵ سەرۆکی چیندا قسە بکات.
ماڵپەڕی "مدی مصر" کە یەکێکە لە ماڵپەڕە هەواڵییە بێلایەنەکان، دەڵێت لینا عطااللە لە دەرەوەی گرتوخانەیەکی شاری قاهیرە دەستگیرکراوە.
لە گرتوخانەیەک 7 گیراوی داعش ڕادەکەن و دەسەڵاتدارانی کورد چوار لەو گیراوانە دەستگیر دەکەنەوە.
ناوچەی خوزستان لە ئێران، بە ڕەنگی سوور ئاماژەی بۆ دەکرێت لەم سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا و ڕەنگی سووریش بەو مانایەیە کە لە هەموو ناوچەیەکی تر مەترسیدار ترە.
لەوەتای ساڵی 2011 و دەستپێکردنی قەیرانی سوریا، لەشکری ئیسرائیل بنکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەروەها حزبوڵای لوبنانیشی لەناو سوریادا کردۆتە ئامانج.
ڕێککەوتنی نێوان ئەشرەف غەنی و عەبدوڵا عەبدوڵا، پاش 2 مانگ لە ڕاگەیاندەکانیان دێت بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی مانگی 9ی ڕابردوو کە بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە کرا.
زیاتر نیشـان بده