Accessibility links

ئیسپانیا داوایەک ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات


وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا دەڵێت پێویستە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا ڕێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ کردنەوەی سنوری نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا.

ئارانتشا کۆنسالیس لایا، لە لێدوانەکەی ڕۆژی سێشەممەیدا داوای ئازادی هاتوچۆکردنیشی کردووە لەناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا و هەروەهاش دەستنیشانکردنی ئەو وڵاتانەی دەرەوەی یەکێتییەکە کە ئەوروپاییەکان بتوانن سەردانی بکەن.

داواکانی وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، ئەوەیشی لە خۆ گرتووە کە پێویستە هاتوچۆکردن لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا بە بڕیارێکی هەموو وڵاتانی ئەندام بێت، تەنانەت ئەگەر هەر وڵاتە لە کاتی جیاوازیشدا دەست بکەن بە سوککردنی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ خۆپاراستن و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گیرابوونەبەر.

خانم لایا دەڵێت، پێویستە دەست بکرێتەوە بە کارکردن لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا و دەشڵێت "جێی خۆیەتی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامدا بزانین ئەو وڵاتانەی جیهان کامانەن کە پێویستە بە وڵاتی پارێزراو لە پەتای کۆرۆنا ناودێر بکرێن."

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا دەڵێت وڵاتەکەی، پێشوازیکردن لە گەشتیاران بە گرنگ دەزانێت کە بە لە سەدا دوازدەی داهاتی ناوخۆی ئیسپانیا مەزەندە دەکرێت، بەڵام دەشڵێت مەدرید بەرنامە و پلانی هەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و ئەو پلانانەش لەسەر بنچینەی ڕێنوماییەکانی خۆپاراستن دەبن.

XS
SM
MD
LG