Accessibility links

ڕوسیا ژمارەیەکی پێوانەیی مردن ڕادەگەیەنێت بەهۆی کۆرۆناوە


لە ڕوسیا ژمارەیەکی پێوانەیی گیان لەدەستدان بە هۆی کۆڤید 19وە تۆمار دەکرێت.

بەپێی دواترین ئامار کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە لە ڕوسیا 174 کەس مردون لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بەمەش سەرجەمژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 3807 کەس.

بەپێی دواترین ئامار کە حکومەتی ڕوسیا بڵاویکردۆتەوە، هەر لەم 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا نزیکەی 9 هەزار کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون و لە ئێستاشدا ژمارەی توشبوان 360 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ڕێژەی مردن بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ڕوسیادا، جێی پرسیارێکی زۆری پسپۆڕانە لە ڕوسیا و لە جیهانی ڕۆژئاواشدا، لە کاتێکدا کەم نین ئەوانەی دەڵێن دەشێت حکومەتی ڕوسیا زانیاری ناتەواو و نادروست بخاتە ڕوو سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی پەتای کۆرۆنا.

کاربەدەستانی ڕوسیا بەردەوام نکوڵی لەو جۆرە ڕوانینانە دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەوەی کاریگەریی ڕێوشوێنەکانی گیراونەتە بەر بۆ خۆپاراستن و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هۆکاری سەرەکییە بۆ کەمی ژمارەی مردن بەهۆی کۆڤید 19وە.

XS
SM
MD
LG