Accessibility links

چین داکۆکی لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەکات


چین داوا لە ئەمریکا دەکات ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە سەپاندونیەتە سەر کۆمپانیا چینیەکان.

ڕۆژی دووشەممە چین ئەو داوایەی کردوە تا ئەمریکا گەمارۆ لەسەر هەناردەکانی ئەو کۆمپانیایانە هەڵبگرێت، ئەمەش بە نوێترین پەرەسەندی ئەو ململانێیانەی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت لەسەر دۆسێکانی تەکنەلۆژیا و مافەکانی مرۆڤ.

وەزارەتی دەرەوەی چین، بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بە دەستێوردان لە کاروباری ناوخۆیی چیندا گوناهبار دەکات.

بیژینگ دەڵێت ئەمریکا ناوی 8 کۆمپانیای چینی خستۆتە لیستی ڕەشی هەناردەکردنەوە،بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە ڕۆڵیان بینیوە لەو هەڵمەتانەی کراونەتە سەر هەرێمە موسڵمانەکەی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

ئەمریکا کۆتوبەندیشی داناوە لەسەر 24 کۆمپانیا و دامەزراوەی سەر بە حکومەتی چین، تا دەستیان ڕانەگات بە تەکنەلۆژیای ئەمریکاییدا، کە لەوانەیە بۆ مەبەستی لەشکریانە بنەکاریبهێنن.

ساو لی ژی یان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت "ئەم بڕیارانەی ئەمریکا پێشێلکردنی بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانن و داواش لە ئەمریکا دەکەین ئەم هەڵانەی خۆی چاک بکاتەوە و ئەو بڕیارانەش هەڵبوەشێنێتەوە و هەروەهاش دەستێوەردان لە کاروباری چیندا ڕابگرێت."

واشنتۆن دەڵێت ئەگەری هەڕەشە و مەترسی ئاسایشی هەیە لەو کۆمپانیایانەی چینەوە و بەتایبەتیش کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکەی هواوی.

XS
SM
MD
LG