Accessibility links

سوریا 20 توشبووی نوێ بە پەتای کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


وەزارەتی تەندروستی سوریا 20 توشبووی نوی بە پەتای کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەوەتای کۆتایی مانگی 3وە لە سوریادا ڕابگەیەندرێت.

بەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی دووشەممەوە، ژمارەی توشبووان لە سوریا گەیشتۆتە 106 کەس و تا ئێستاش کاربەدەستانی سوریا وەک دەڵێن 4 کەس بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی تەندروستی سوریادا هاتووە، تەواوی ئەو توشبووە نوێیانە لە وڵاتانی ترەوە گەڕاونەتەوە سوریا، 15 کەسیان لە کوێتەوە و 3 کەسی تریان لە سودانەوە و یەکێکیش لە ڕوسیاوە و ئەوی تریشیان لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبەوە گەڕاوەتەوە سوریا.

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا سوریا دەستیکرد بە هێورکردنەوەی ئەو ڕێوشوێنانەی گیرابوونەبەر بۆ خۆپاراستن و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا بۆ دووهەم جار بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی دا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکەی سەرۆکی سوریا، لە مانگی 7ی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سوریادا دەکرێت.

XS
SM
MD
LG