Accessibility links

سەرۆک ترامپ هوشداری بە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا هوشداری دا بە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی کە بە گوتەی خۆی دەبێت دەستبەجێ لە شێوەی ڕەفتاریان بگۆڕن، ئەگەر نا ئەوا بە زۆر ڕێکیاندەخاتەوە یان دایاندەخات.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی" کۆماریـیەکان هەست دەکەن تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەنگی کۆنەپارێزان بە تەواوی کپ دەکەن. بە زۆر ڕێکیاندەخەینەوە یان دایاندەخەین، بەر لەوەی ڕێگە بدەین ئەوە ڕووبدات. بینیمان لە ساڵی 2016 هەوڵی چیان دا و شکستیان هێنا. ناتوانین ڕێگەبدەین نمونەیەکی لەوە ئاڵۆزتر جارێکی دیکە ڕووبدات. بە هەمان شێوە ناتوانین ڕێگە بدەین دەنگدان لە ڕێگەی پـۆستەوە(بەرید) لەسەر ئاستێکی فراوان لە وڵاتەکەماندا ڕەگ دابکوتێت. چونکە بۆ هەموو لایەک ئاسان دەبێت فرتوفێڵی تێدابکات و کارتەکان بدزێت. بۆیە ئەو کاتە کێ زیاتر فرتوفێڵ بکات ئەو دەیباتەوە. بە هەمان شێوە، تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەر ئێستا ڕەفتارتان بگۆڕن!!!"

ئەم ڕاگەیاندنە پاش ئەوە دێت کە تویتەر ڕۆژی سێشەممە لە ژێر نووسینێکی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە گومان خستنە سەر دەنگدان لە ڕێگەی پـۆستەوە، ڕستەی"لێکۆڵینەوە لە ڕاستیـیەکان بکەن" دانابوو.

XS
SM
MD
LG