Accessibility links

ئەفغانستان 900 گیراوی تاڵیبان ئازاد دەکات


حکومەتی ئەفغانستان دەڵێت 900 زیندانیکراو ئازاد دەکات لەمڕۆ سێشەممەدا.

لەوەتای ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان مۆرکراوە ئەمە گەورەترین ژمارەیە لە پرۆسەی ئازادکردنەکانی گیراوەکاندا بەپێی ئەو ڕێککەوتنە.

ڕاگەیاندنی ئازادکردنی ئەم گیراوانە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ئاگربەستە 3 ڕۆژیەی ڕاگەیەندرا.

تاڵیبان داوای ئاگربەستی کرد هاوکاتی جەژنی ڕەمەزان.

گەورە بەرپرسێکی تاڵیبان، بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، بە ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێسی وتووە پێشبینی دەکرێت ئازاد کردنی ئەو گیراوانە، ڕێژەی توندوتیژیەکان بەرەو کەمبوونەوە ببات و دەشڵێت "کاربەدەستانی تاڵیبان بیریش لە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دەکەنەوە."

ئەو بەرپرسەی تاڵیبان دەڵێت "ئەگەر ئەم پەرەسەندنانە بەردەوام بوون، وەک ڕاگەیاندنی ئازادکردنی گیراوەکان، ئەوا دەتوانرێت درێژە بە بڕیارەکانی ئاگربەست بدرێت و هەروەهاش هەنگاونانی ئەرێنیانە لە ژمارەیەک دۆسێی تریشدا."

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، کابوڵ 5000 گیراوی تاڵیبان ئازاد دەکات و تاڵیبانیش یەک هەزار گیراو ئازاد دەکات کە زۆربەیان لە کاربەدەستانی حکومەت و لە هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکەن.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حکومەتی ئەفغانستان 2000 گیراوی تاڵیبانی ئازاد کردووە و تاڵیبانیش 240 کەسی لەلای خۆیەوە ئازادکردووە.

XS
SM
MD
LG