Accessibility links

کردنەوەی ڕێگەیەکی سەرەکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا


هاتوچۆ لە ڕێگەیەکی سەرەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەستپێدەکاتەوە پاش 7 مانگ.

کردنەوەی ئەم ڕێگا سەرەکییە بە ناوبژیوانی ڕوسیا بووە لەگەڵ ئەو سەرهەڵداوە چەکدارانەی تورکیا پشتیوانییان دەکات.

میدیای کوردی سوریا و هەروەها بەرپرسێکی کوردی سوریاش ڕایانگەیاندووە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بە یاوەریی هێزی سەربازیی ڕوسیا، ڕۆژی دووشەممە دەستیان بە هاتوچۆ کردووە لە نێوان هەردوو شارۆچکەی عەین عیسا و تەل تەمر لە باکوری سوریا.

هەردوو شارۆچکەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و هێزە کوردیەکانی سوریادان، لە کاتێکدا ئەو چەکدارانەی تورکیا پشتیوانییان دەکات کۆنترۆڵیان هەیە بەسەر ناوچەکەدا.

لەشکری تورکیا و چەکدارە سوریاییەکانی هاوپەیمانی ئانکەرەن، لە مانگی 10ی ڕابردووەوە دەستیان گرتبوو بەسەر چەند بەشێکی ڕێگای ناسراو بە ئێم 4، پاش ئەو هێرشەی لەشکری تورکیا و ئۆپزسیۆنە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا کردیان بۆ دوورخستنەوەی هێزە کوردییەکانی سوریا لەو ناوچانە.

میڤان قامیشلو، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لەم 7 مانگەی ڕابردوودا ئەمەیە یەکەمین جارە ئەو ڕێگە سەرەکییە بکرێتەوە و دەشڵێت " ڕوسیا هێزی سەرەکی ناوبژیکردن بووە بۆ کردنەوەی ئەم ڕێگە سەرەکییە."

XS
SM
MD
LG