Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیسرائیل بە تاوانی گەندەڵی دادگایی دەکرێت


سەرەک وەزیری ئیسرائیل هێرشێکی توند دەکاتە سەر دەسەڵاتی دادوەریی لە وڵاتەکەیدا هاوکاتی گەیشتنی بۆ دادگا.

بەنیامین نەتەنیاهۆ، ڕۆژی یەکشەممە کاتێک گەیشتە دادگا بۆ دادگاییکردنی لەسەر دۆسێکانی گەندەڵی، پۆلیس و نوێنەرانی دادپارێزانی گشتی وڵاتەکەی بە "پیلانگێڕ" ناودێر کرد و دەڵێت دەیانەوێت بیخەن.

ئەم لێدوانانەی سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە نێوەندی ئەو ئەگەرانەدایە کە دەشێت ڕەوشی ئیسرائیل بەرەو پشێوی ببات، بە تایبەتیش کە نەتەنیاهۆ دەبێتە یەکەم سەرەک وەزیری ئیسرائیل، لە پۆستەکەیدا بێت و دادگایی بکرێت.

سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم شوێنی فەرمی نیشتەجێبوونی سەرەک وەزیردا، بەنیامین نەتەنیاهۆیان بە "وەزیری تاوان" ناودێر دەکرد، لە کاتێکدا سەدان لایەنگریشی خۆپیشاندانیان دەکرد لە دەرەوەی دادگا بۆ پشتیوان کردنی.

نەتەنیاهۆ ڕووبەڕووی ژمارەیەک تاوان کراوەتەوە، لەوانە دەستبڕین و خیانەتی کار و وەرگرتنی بەرتیل و چەند دۆسێیەکی تریش. ئەمانە بێ لەوەی گوناهباریش کراوە بەوەی دیاری گەورەی وەرگرتووە و هەروەهاش کۆمەکی نایاساییانەی جەمسەررەکانی میدیای کردووە لە ئیسرائیلدا و دەرفەتی بۆ ڕەخساندون، لەبەرامبەر ڕوماڵکردنی ئەرێنیانە لە ڕۆژنامەکان و لە کەناڵەکانیاندا.

سەرەک وەزیری ئیسرائیل نکوڵی لەو گوناهبارکردنانە دەکات و دەڵێت پۆلیس و دادپارێزان و دادگاکانیش پیلان لە دژی دەگێڕن.

کاتێک بەنیامین نەتەنیاهۆ گەیشتە گەیشتە دادگا، جارێکی تر ئاماژەی کردەوە بەوەی کراوەتە قوربانی پیلانگێڕییەکی قوڵی دەوڵەتی ئیسرائیل و دەشڵێت "ئامانجەکە لەو پیلانگێرییە لە پەراوێزنانمە، تا کەسێکی سەر بە لایەنی نەتەوەیی بهێنرێت و بۆ چەند ساڵێک ڕێبەرایەتی ئیسرائیل بکات."

نەتەنیاهۆ جەخت دەکاتەوە لەوەی بەڵگەنامەکان درستکراون و زیادەڕەویشیان تێداکراوە و دەڵێت "با پرۆسەی دادگاییکردنەکە ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە پەخش بکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی پرۆسەیەکی ڕوون و ئاشکرا بێت."

ڕەخنەگران لە سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێن بیانوەکانی نەتەنیاهۆ سەبارەت بە دەوڵەتی قوڵ و گومان خستنە سەر دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکە، زیان لە گەورەترین دامەزراوە دیموکراتییەکانی ئیسرائیل دەدات.

وەها بڕیار بوو دادگاییکردنی بەنیامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە مانگی 3دا دەستپێبکات، بەڵام وەزیری داد لە ئیسرائیل بڕیاریدا بۆ دواخستنی داگاییکردنەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە

XS
SM
MD
LG