Accessibility links

ئەمەریکا کۆتایی بە پەیوەندیـیەکانی دەهێنێت لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی


سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کۆتایی‌پـێدەهێنێت، پاش ئەوەی ئەو دەزگا نێودەوڵەتیـیە شکستی هێنا لە ئەنجامدانی چاکسازی لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی"ئەوان (WHO)شکستیان هێنا لە جێبەجێکردنی ئەو چاکسازیـیانەی زۆر پـێویستن بکرێن، ئەمڕۆ کۆتایی بە پەیوەندیـیەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوەکە دەهێنین و ئەو پارەیەی بەوانمان دەدا دەیدەین بە وڵاتانی دیکە لە سەرانسەری جیهان وە بە پـێداویستیـیە تەندروستیـیەکانی دیکەی جیهان."

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕەخنەی زۆری لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەیە، دەڵێت شکستی هێناوە لە شێوەی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانی پەتای کۆرۆنا وە زوو جیهانی لە مەترسی نەخۆشیـیەکە ئاگادار نەکردووەتەوە وە لایەنگری چینی کردووە کاتێک نەخۆشیـیەکە لە چیندا بڵاوبووەتەوە و ئاشکرای نەکردووە.

مانگی ڕابردوو سەرۆک ترامپ بڕیاری دا کۆمەکە دارایـیەکانی ئەمەریکا بۆ ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێت. ئەمەریکا وڵاتێکی سەرەکی بوو لە کۆمەکردنی دارایی ڕێکخرای WHO و ساڵانە نزیکەی 450 ملیۆن دۆلاری دەدا، بەڵام چین کە نزیکەی 22% مرۆڤی سەر زەوی لە وڵاتەکەیدایە، ساڵانە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلاری دەدا.

XS
SM
MD
LG