ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، پەتای کۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەی خێرای خۆیدا و دەشڵێت لە 6 هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی توشبووان بەم پەتایە دوو هێندە بووە.
وێنەکانی مانگە دەستکردەکان بڵاویانکردۆتەوە ئاماژەن بەوەی دەشێت ئێران پلانی هەبێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی لە مانۆڕێکی سەربازیدا بەکاربهێنێت.
خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەک شار و شارۆچکەی تری عێراقدا ڕوویانداوە بەهۆی کەمی وزەی ئەلیکتریکەوە.
فڕانس پـرێس دەڵێت سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسایش ئەو لایەنەی بۆ ئاشکراکردووە کە دەستی هەبووە لە ڕفاندنی هێلا مێڤس لە سەنتەری "بيت تركيب" لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا
سەرۆکی ئەمریکا گومان لە توانای زەینی و زیرەکی جۆ بایدن دەکات وەک ڕکابەری خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی یازدە و دەڵێت کە ئەو شایستەی سەرۆکایەتی نییە
سێ لە دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دەڵێن دەیانەوێت لێکۆڵینەوە بکرێت سەبارەت بەوەی ئایا کارمەندانی فیدڕاڵی حکومەتی ئەمەریکا دەسەڵاتی باری نائاساییان خراپ بەکارهێناوە
کاربەدەستانی بەریتانیا دەڵێن گرێبەستیان واژوکردووە لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی فایزەر و چەند کۆمپانیایەکی دیکە بۆ کڕینی 90 ملیۆن دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا
سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توندی لە میسڕ و ئیمارات گرت و دەڵێت وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ویفاقی نزیک لە ئەنکەرە
بەپـێی ئاژانسەکانی هەواڵ و چالاکوانان، حکومەتی ئێران هێزێکی زۆری لە چەند شارێکی سەرەکی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە لە پاش ئەنجامدانی خۆپـیشاندانی ناڕەزایی
ئەنجومەنی باڵای خێڵەکانی لیبیا دەڵێت داوایان لە میسر کردووە یارمەتیـیان بدات ئەگەر بێت و هێزەکانی حکومەتی ویفاق بە پشتیوانی تورکیا هێرشیان کردە سەر شاری سرت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات هوشداری دا لە شیانی هەڵگیرساندنی شەڕێکی مەترسیدار لە لیبیا و داوا دەکات ژیری زاڵبکرێت و دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەندرێت
ئەرمینیا و ئازربیجان دەڵێن شەڕ و پـێکدادان لە نێوانیان ڕوویداوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک سەربازی ئازەری کوژراون و برینداربوون و 2 پـۆلیسی ئەرمەنی برینداربوون
سەرۆکی تورکیا بڕیاری دا ئایا سۆفیا وەک مزگەوت بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی وڵاتەکەی، ئەمەش پاش ئەوەی دادگای باڵای بەڕێوەبەرایەتی تورکیا بڕیارێکی ساڵی 1934 ی هەڵوەشاندەوە
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە قوبڕس ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەشداری لەو مانۆرە لەشکریـیەدا کردبوو کە ڕۆژی چوارشەممە لە دەریای ناوەڕاستدا ئەنجام درا، ئەمەش لە کاتێکدا تورکیا جموجۆڵی لەشکری خۆی لەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست زیاترکردووە
ئەمەریکا بۆ یەکەم جار بڕیار دەدات مەشق و ڕاهێنانی لەشکری بە قوبرس بکات، ئەمەش بۆی هەیە تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی توڕەبکات کە لە ئێستادا لەگەڵ قوبرسدا لە گرژیدایە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە خەڵکی دەکات زانیاری بدەن لەسەر چالاکیـیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی، دەڵێت ئەم چالاکیـیانە سەرچاوەی تاوانی قێزەوەنن لە دژی خەڵکی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە کوژرانی هيشام هاشمی شیکەرەوەی سیاسی عێراقی و شارەزای گروپە توندڕەوەکان
بەپـێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، شێوازێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید – 19 لە ئەوروپاوە بەرەو ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە و خەریکە شوێنی شێوازەکەی پـێشوو دەگرێتەوە و زیاتر بڵاودەبێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت 2 کارمەندی خۆی سزاداوە لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی لەم دوایـیانەدا لەسەر سۆشیال میدیاکان بڵاوکرایەوە و تیایدا کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێو ئۆتۆمبیلێکی ئەم ڕێکخراوە
کۆمپانیای تویتەر وێنەیەکی سڕیوەتەوە لە تویتەرەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمەش بەهۆی وەک کۆمپانیاکە دەڵێت مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکەی نەبووە
زیاتر نیشـان بده