Accessibility links

دیموکراتەکانی کۆنگرێس داوای لێکۆڵینەوە لە رەفتارەکانی کارمەندانی فیدڕاڵی دەکەن لە پۆرتلاند


سێ لە کاربەدەستانی باڵای دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێن دەیانەوێت لێکۆڵینەوە بکرێت سەبارەت بەوەی ئایا کارمەندانی فیدڕاڵی حکومەتی ئەمەریکا دەسەڵاتی باری نائاساییان خراپ بەکارهێناوە کاتێک ئەوان دەیانەویست خۆپیشاندانەکانی دژی پۆلیس کە بە ئاشتایانە بوو کپ بکەن لە هەفتەی ڕابردوو لەشاری پرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگن.

ڕۆژی یەکشەممە هەریەک لە نوێنەران جیڕاڵ نادلەر، کارۆلین مالۆنی لە نیۆرک،بێنی تۆمسن لە ویلایەتی میسیسپی نوسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی داد و چاودێریگشتی ئاسایشی نیشتمانی کرد تیایدا دەڵێن ئەوان هۆشیار یدەدەن لە زیادبونی نیگەرانی لەمەڕبەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ لە بەکارهێنانی جێبەجێکردنی یاسای فیدڕاڵی بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مەدەنی لە دەستورەکەماندا.

بەگوێرەی نوسراوەکە کارمەندانی فیدڕاڵی بە ئۆتۆمبێلی بێ ناونیشان ڕێگریان لە خۆپیشاندەرانکردوە تا لەسەر شاقامەکانی پۆرتلاند بڵاوەیان پێ بکەن،کارمەندەکانی تریش گومانلێکراوانیان دەستگیرکردن و بەدوایاندا گەڕاون و زیندانیان کردوون لەنیوەشەودا بەرلەوەی رەچاوی لمافەکانیان بکرێت، ئەمەش پێشێلکردنی دەستورە.

هەر سێ لە نوێنەرەکانیش سەرزەنشتنی ڕووداوەکەی یەکی مانگی شەشیان کرد لە واشنتۆن کاتێک کارمەندانی فیدڕاڵی گازی فرمێسک ڕێژ و گولەی پلاستیکی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان لە چواڕیانی لافایتی لەبەرامبەر کۆشکی سپی بە ماوەیەکی کەم لەدوای ئەوەی سەرۆک ترامپ بەو شەقامەدا ڕۆیشتو لەبەردەم کتێبی ئینجیل لە کەنیسەی سەینت جۆن)وەستا.

جێگری بەڕێوەبەری سکرتێری ئاسایشی نیشتمانی کینکوجینەڵی ڕۆژی هەینی بە ڕادیۆی گشتی نیشتیمانی گوت کارمەندانی فیدڕاڵی ئۆتۆمبێلی بێ ناونیشانیان بەکارهێناوە بۆ سەرخستنی خەڵک لە پۆرتلاند،بەڵام گوتبووشی ئەو ئوتومبیلانە بۆ پاراستنی کارمەندانی ئاسایش و دوورخستنەوەیان لە قەرەباڵغی بۆ شوێنێکی ئارام گوازرابوونەوە .سەرۆک ترامپ لە ڕۆژی یەک شەممە لە توێتێکدا گوتی "ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین هاوکاری پۆرتلاند بکەین نەوەک ئازاریان بدەین."

XS
SM
MD
LG