Accessibility links

دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی سوید لە ئێران


ژمارەیەک هاوڵاتی سویدی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانی قاچاغچێتی بەنگ و موخەدەرات دەستگیر دەکرێن.

ئاژانسی دەنگ و باسی میزان، کە زمانحاڵی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە، لە زاری غولام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتەوە دەڵێت "دەستگیرکراوەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدان و تاران حکومەتی وڵاتی سوید و باڵیۆزخانەی سویدیشی لە وردەکاری ئەم دۆسێیە ئاگادار کردۆتەوە."

ئاژانسی دەنگ و باسی میزان، لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکەیدا ئاماژەی بەوە نەکردووە ئەو هاوڵاتیانەی سوید لە چ ناوچەیەکی ئێراندا دەستگیرکراون و هەروەها هیچ زانیارییەکیشی نەداوە لەسەر ئەوەی چ جۆرە مادەیەکی هۆشبەریان پێبووە و چەندیش بووە.

ئێران دەکەوێتە سەر ڕێگەی سەرەکی قاچاغچێتی لە کێڵگەکانی چاندنی ئەفیون و خەشخاش لە ئەفغانستانەوە بۆ ئەوروپا.
کاربەدەستانی ئێرانی دەڵێن ساڵانە دەست دەگیرێت بەسەر سەدان تۆن لە مادە هۆشبەرەکان.

XS
SM
MD
LG