Accessibility links

حکومەتی سودان و بەشێک لە سەرهەڵداوان ڕێکدەکەون


دەسەڵاتی قۆناغی گواستنەوە لە سودان و هاوبەندی سەرهەڵداوان ڕێککەوتنی ئاشتییان مۆر کرد پاش چەند مانگێکی دانوستاندن بۆ کۆتاییهێنان بە دەیان ساڵی شەڕی ناوخۆ.

بەڵام لایەنە بەهێزەکانی تری سەرهەڵداوان بەشدارییان نەکردووە لەو ڕێککەوتنەدا.

حکومەتی سودان و بەرەی شۆڕشگێڕی سودان لە شاری جوبا، پایتەختی سودانی باشور گەیشتن بە ڕێککەوتن کە دانوستاندنەکانیش لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە هەر لەوێ دەکران.

دانوستاندنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە سەرهەڵدان لە ناوچە دوور دەستەکانی سوداندا بۆ دەسەڵاتی قۆناغی گواستنەوە لە وڵاتەکەدا، ئامانجێکی گرنگ بووە. حکومەتی قۆناغی گواستنەوە لە سودان پاش ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی گەلی سودان کە بووە مایەی ئەوەی لەشکری سودان ڕۆڵی پێشەنگ ببینێت لە ڕوخاندنی ڕژێمەکەی عومەر ئەلبەشیر لە مانگی 4ی ساڵی 2019دا.

فەرمانڕەوایانی سودان، هیوایان وایە ڕەوشی خراپی ئابوری وڵاتەکەیان ببوژێننەوە، لە ڕێی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی لەشکری سودان کە بەشی زۆری بودجەی وڵاتەکەی بۆ تەرخان کراوە.

ئێستا سودان لەلایەن حکومەتێکی سیڤیلی – لەشکرییەوە بەڕێوەدەبرێت و بڕیارە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022دا هەڵبژاردن بکرێت.

لەوەتای ڕژێمەکەی بەشیر لە خەرتوم ڕوخێندراوە، ئاگربەست لە نێوان حکومەت و سەرهەڵداواندا هەیە.

XS
SM
MD
LG