Accessibility links

هەژاری و برسێتی لە سوریای بەشەڕ وێرانبوودا


بەرنامەی جیهانی خۆراک کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە ئاگاهی دەدات و دەڵێت نزیکەی 2 ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی سوریایی زێد دەبنە سەر ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی مەترسی ئاسایشی خۆراکیان لەسەرە لە سوریادا کە شەڕ ولاتەکەی وێرانکردووە.

لە بنەڕەتدا 9 ملیۆن و 300 هەزار کەس لە سوریادا ڕووبەڕووی کێشەی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بەرنامەی جیهانی خۆراک نوسیویە "ئەگەر بێتوو یارمەتی و کۆمەکی بە پەلە نەگاتە جێ، ئەوا 2 ملیۆن و 200 هەزار کەسی تر دەکەونە ڕەوشی برسێتی و هەژارییەوە."

ئەم نێوەندەی سەر بە یو ئێن، مەترسی و نیگەرانییەکانی خۆیشی نەشاردۆتەوە لەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکرێت بەهۆی خراپی ڕەوشی ئابوری وڵاتەکەوە کە بۆتە مایەی گران بوونی خواردەمەنی هاوکاتی دابەزینێکی بەرچاوی نرخی لیرەی سوریایی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکاییدا.

لە کۆتایی ساڵی 2019دا 7 ملیۆن و 900 هەزار هاولاتی سوریایی کێشەی ئاسایشی خۆراکیان هەبووە، بەڵام ئێستا بەهۆی قەیرانی ئابوری لوبنان و هەروەها بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، هێندەی تر ڕەوشەکە لە سوریادا خراپ بووە و وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژەی پێکراوە، زۆربەی سوریاییەکان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

XS
SM
MD
LG