Accessibility links

لە فلیپین 9 جوتیار دەکوژرێن


پۆلیس لە وڵاتی فلیپین دەڵێت چەکدار دەستیان لە ژمارەیەک ماتۆڕسوار ڕاگرتووە لە ناوجەرگەی شارێکی باشوری وڵاتەکەداو دواتر دەستڕێژیان بەناودا کردوون و 9 کەسیان لێکوشتون.

ئەم ڕووداوەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممە نوێترین کاری توندوتیژییە لە شاری کاباکان لە هەرێمی کوتاباتو لە وڵاتی فلیپین.

کاربەدەستانی پۆلیس دەڵێن، زۆربەی قوربانییەکان جوتیارن و دەشڵێن "لەوانەیە بەهۆی کێشەیەکی ناوخۆیی ناوچەکەوە بووبێت و بە دووریش دەزانرێت هێرشێکی تێرۆرکاری بێت."

هەرێمی کوتاباتو، دەکەوێتە ناوچەیەکی هەژارەوە لە فلیپین و لەو ناوچەیە جموجۆڵێکی جوداییخوازانەی ئیسلامی هەبوو کە دەیان ساڵ درێژەی کێشا. ئەو جموجۆڵە بەهۆی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2014وە لە نێوان گەورەترین کۆمەڵی یاخیبووی ئیسلامی و حکومەتی وڵاتەکەدا، ئەو جموجۆڵە هێور بووەوە، هەرچەندە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە بچوکە ئیسلامییە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی جێی نیگەرانین لەو ناوچەیەی فلیپیندا.

پۆلیس دەڵیت هەست کەس دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و کەسی نۆهەمیش دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئەوجا مردووە، دوای ڕووداوەکەش هێرشبەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی بار هەهەڵگر ڕایانکردووە.

پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و قسە لەگەڵ گەواهدەراندا کراوە و دەستیان کردووە بە بینینی ئەو دیمەنانەی کامێراکانی چاودێری تۆماری کردوون کە دەشێت یارمەتیدەر بن بۆ ناسینەوە و دۆزینەوەی هێرشبەرەکان.

XS
SM
MD
LG