Accessibility links

دابەزینی ئابوری لە تورکیا


ئامارە فەرمییەکان نیشانی دەدەن ئابوری تورکیا بە ڕێژەی لە سەدا 9 و لە دەدا 9 دابەزیوە لە ئێستادا بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە دابەزینی وەرزیانەی ئابوری لە مانگی 4ەوە تا 31 مانگی 8 ، گەورەترین ئاستی دابەزینی ئابوری بووە لە وڵاتەکەدا لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەم ڕێژەیەی ئەمڕۆ دووشەممە پەیمانگەی ئامار لە تورکیا بڵاوی کردۆتەوە، وەک ئابوریناسان دەڵێن کەمترە لەو ڕێژەیەی چاوەڕوانیان دەکرد.

کاتێک لە مانگی سێدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە تورکیا ڕاگەیەندرا، حکومەت ژمارەیەک کۆتوبەندی سەپاند بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید 19. ڕێوشوێنەکان زیانی ئابورییان لە تورکیا داوە بەهۆی داخستنی هەندێک لە کۆمپانیاکان و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ڕۆژەکانی پشوی هەفتە و داخستنی سنورەکانی و هەروەهاش ڕێگەگرتن لە هاتوچۆی نێوان شارەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا.

لە مانگی 6ی ڕابردوودا زۆرێک لەو ڕێوشوێنانەی لە تورکیادا بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆ پاراستن لە پەتای کۆرۆنا گیرابوونەبەر، لادران.

XS
SM
MD
LG