Accessibility links

ئەفسەرێکی باڵای فەڕەنسایی بە خیانەت گوناهبار دەکرێت


وەزیری بەرگری فەڕەنسا
وەزیری بەرگری فەڕەنسا

وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت ئەفسەرێکی باڵای وڵاتەکەی لە دەرەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، وەک دەڵێت "بە گومانی پێشێلکاری مەترسیداری ئاسایشی."

ئێستگەی ئەوروپا دەڵێت ئەو ئەفسەرە لە بنکەیەی سەر بە هاوپەیمانێتی ناتۆ کاری کردووە و بە خیانەتکردن تاوانبار کراوە و زانیاری هەستیار و گرنگی گواستۆتەوە بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕوسیا.

وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا هیچ زانیاری و وردەکارییەکی لەسەر ئەفسەرەکە باس نەکردووە.

فلۆرەنس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا بۆ ئیستگەی ئەوروپا، تەنها ئەوەندەی وتووە کە "لێپێچینەوە یاساییەکان بەردەوامن و لەشکریش هەنگاوی خۆ پارێزی گونجاوی گرتۆتەبەر لەپاش ئەو پێشێلکاریانەی ئەفسەرەکە کردوونی."

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئۆفیسی دادپارێزی گشتی فەڕەنسا کە دۆسێکەی لەلایە هیچ لێدوانێکی نەداوە و هێشتاش هاوپەیمانێتی ناتۆ وەڵامی داواکانی نەداوەتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەم دۆسێیە.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە لێدوانەکەیدا باسی لەوەش کردووە کە وڵاتەکەی وەبەرهێنانی گەورەی لە "پڕۆژە لەشکرییەکاندا لە واڵاییدا" کردووە و بە تایبەتیش دوای ڕووداوەکەی ساڵی 2018، کە مانگێکی دەستکردی ڕوسیا لە مانگێکی دەستکردی فەڕەنسا نزیک دەبێتەوە بە مەبەستی گوێگرتن لە پەیوەندییە لەشکرییەکانی فەڕەنسا.

XS
SM
MD
LG