Accessibility links

خۆپیشاندان لە بێلاڕوس پەرەدەسەنێت


دەیان هەزار کەس لە شاری مینسک، پایتەختی بێلاڕوس کۆبوونەتەوە وەک خۆپیشاندانێکی نوێی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ وەک سەرۆکی وڵاتەکە.

ئەم خۆپیشاندانەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ فشاری زۆر و لە ڕادەبەدەری هێزە ئاسایشییەکان بۆ ڕێگەگرتن لەو شەپۆلی ناڕەزاییەی وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

خۆپیشاندەران جلوبەرگی ڕەنگ سور و شینیان لەبەرکردبوو (ڕەنگەکانی ئۆپزسیۆن) دوای نێوەڕۆ بە کاتی بێلاڕوس بە ئاڕاستەی ئۆفیسەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیاندا دەڕۆیشتن کە دەکەونە باکوری ڕۆژئاوای پایتەختەوە.

لەوەتای لۆکاشینکۆ لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 9ی مانگی هەشتەوە ڕایگەیاند کە سەرکەوتوی هەڵبژاردنە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بێلاڕوس دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران دروشمی "بڕۆ" یان هەڵگرتووە. دروشمەکان ڤلادمیر پوتن سەرکی ڕوسیاشیان گرتۆتەوە چونکە پشتیوانی لە مانەوەی لۆکاشینکۆ دەکات لە دەسەڵاتدا.

بێجگە لە پایتەختی بێلاڕوس، خۆپیشاندان لە ژمارەیەک شاری تری وڵاتەکەدا بەردەوامە و ئاژانسی دەنگ و باسی فرانس پرێس دەڵێت هێزە ئاسایشییەکان ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردووە.

ڕۆژی شەممەش هاوکاتی ڕێپێوانێکی ژنانی بێلاڕوس، وەک وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە دەڵێت سەرجەم 430 ژن لە مینسک و شارەکانی تریش دەستگیرکراون، وەک دەڵێت دواتر 385 کەسیان ئازاد کردووە و دەستگیردنەکانیش بەهۆی ئەوەوە بووە کە خۆپیشاندانەکەیان مۆڵەتی نەبووە.

ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، 26 ساڵە سەرۆکی وڵاتی بێلاڕوسە.

XS
SM
MD
LG