Accessibility links

خامنەئی لە ساڵیادی شەڕی عێراق ئێراندا وتارێک دەدات


ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت شەڕی نێوان ئێران و عێراق سوربوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نیشانداوە وەک دەڵێت "بۆ داکۆکی لە خۆ کردن دژی دوژمنەکانی."

ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەخۆی بە هەلومەرجەکانی ئێستا نەکردوە، بەڵام دەڵێت " هەوڵدانێکی هەشت ساڵی کە هەموو توانایی و شتێکی خۆیانیان تیادا بەکارهێنا بەڵام لە کۆتاییدا نەگەیشتنە هیچ ئامانجێکی هەیانبوو."

ئایەتوڵا خامنەئی لە وتارەکەیدا سەدام حوسەین، دیکتاتۆری ئەوکاتەی عێراقی بە داردەستێکی ئەو وڵاتانە داناوە کە کاتی شەڕ یارمەتییان داوە وەک دەڵێت لە سەرو هەمووشیانەوە ئەمریکا.

خامنەئی لە وتارە تەلەفزیۆنییەکەیدا بۆ سەرکردە لەشکرییەکان و جەنگاوەرە دێرینەکانی وڵاتەکەی، لە دەستپێکی هەفتەی ئەوەی لە ئێراندا بە "بەرگری پیرۆز" ناودێر دەکرێت و دەڵێت "بەرگری پیرۆز نیشانی داوین شەڕانگێزی بەرامبەر ئەم وڵاتە، باجێکی زۆری لەسەرە."

ئەم ساڵیادەی شەڕی عێراق ئێران هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنەوەی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا.

ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەورەترین وڵاتی جیهان دادەنێت بۆ پشتیوانکردنی تێرۆریزم و لە پاش کشانەوەکەیشی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015، ژمارەیەک سزای توند و قورسیشی سەپاندۆتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

گەورە کاربەدەستانی واشنتۆن دەڵێن پێویستە ئێران ڕەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن بە مەبەستی داڕشتنەوەی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە.

لە مەڕاسیمەکانی ئەمساڵی ئێراندا هیچ مانۆڕێکی لەشکری نەکرا وەک ساڵانی پێشوو.

ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارەکەیدا باسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناش کرد و دەڵێت "هەندێک هەن توانای هەڵسەنگاندێکی باشی ڕەوشەکەیان نییە."

تا ئێستا زیاتر لە 24 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و زئیاتر لە 425 هەزار کەسیش توشی کۆرۆنا بوون.

سەدام حوسەین دیکتاتۆری پێشووی عێراق، نزیکەی ساڵ و نێوێک پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێرشەکانی خۆی بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێکرد و شەڕ هەشت ساڵی خایاند و لە ساڵی 1988دا بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق ڕاگەیەندرا.

XS
SM
MD
LG