Accessibility links

ئێران لەژێر باری سزای نوێدا

ئەمریکا دەڵێت سزا دەسەپێنێتە سەر وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها نێکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزەوێلا، بەپێی دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە بە پەیامنێرانی وتووە " بۆ نزیکەی 2 ساڵە کاربەدەستە گەندەڵەکانی تاران لەگەڵ ڕژێمە نایاساییەکەی ڤەنزەوێلادا کاردەکەن بۆ سوکایەتی کردن بە گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان."

مایک پەمپێیۆ دەڵێت "بڕیار و کاری ئەمڕۆمان ئاگاهیدانێکە کە پێویستە هەموو جیهان بیبیستێت."

پەمپێیۆ دەڵێت سەرۆک ترامپ فرمانێکی سەرۆکایەتی مۆرکردووە "کە ئامڕازێکی نوێ و بەهێزە بۆ سەپاندنی گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر چەک."

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو دەڵێت سزای تر سەپێندراونەتە سەر دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێڕان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG