Accessibility links

لە بولگاریا سزای دوو تاوانبار دەدرێت


وێنەی هۆڵی داداگاییکردنی دوو تاوانبارە لوبنانییەکە

دادگایەک لە وڵاتی بولگاریا سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی داوە بەسەر دوو کەسدا بە تاوانی دەست هەبوون لە تەقاندنەوەی پاسێکی گەشتیاراندا لە ساڵی 2012دا کە 5 گەشتیاری ئیسرائیلی تیادا کوژران و نزیکەی 40 کەسیش برینداربوون.

لەو تەقینەوەیەدا شوفێری پاسەکە، کە هاوڵاتییەکی بولگاریایی بوو، کوژرا.

بڕیارەکەی دادگا بەبێ ئامادەبوونی تاوانبارانی ڕووداوەکە دراوە و لە هەمان کاتیشدا شوێنیشیان نەزانراوە، وەک ئیڤجینا شتارکیلۆڤا، دادپارێز ئاماژەی پێکردووە.
ڕۆژی 18ی مانگی 7 ی ساڵی 2012، کەسێک کە ڕەگەزنامەی فەڕەنسایی لوبنانی هەبووە لەناو پاسەکەی گەشتیاراندا خۆی تەقاندەوە لە هاوینەهەواری بورگاس لەسەر دەریای ڕەش.

دادپارێزان نەیانتوانیوە ئەوە پشت ڕاست بکەنەوە ئایا هێرشبەرەکە بە دەستی خۆی بۆمبەکەی تەقاندۆتەوە، یان کەسێکی تر لە دوورەوە و بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ تەقاندویەتیەوە. بەڵام وەک دەڵێن کەسی دووهەمیش کە لوبنانییە بە تاوانی پشتیوانیکردنی لۆژیکی هێرشبەرەکە گوناهبار کراوە و دادگاش بڕیاری خۆی لەسەر داوە.

سەرۆکی دادپارێزانی گشتی بولگاریا لەم ماوەیەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوە کردبوو کە حزبوڵای لوبنان لە پشت ئەو هێرشەوە بووە وەک دەڵێت " لە ڕووی لۆژیکی و داراییشەوە."

XS
SM
MD
LG