Accessibility links

ئەرمینیا و ئازەربایجان یەک ئەوی تر بە هێرشکردن گوناهبار دەکات


شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دروستبووە لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباغ.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا دەڵێت 2 هەلیکۆپتەری ئازەربایجانی تێکشکاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری دەڵێت هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا بۆردومانی 3 تانکی ئازەربایجانیشیان کردووە.

تا ئێستا هیچ یەکێک لەو دوو وڵاتە باسیان لە زیانی گیانی نەکردووە. بەڵام وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، نکوڵی دەکات لەوەی هەلیکۆپتەر و تانکەکانی زیانیان پێکەوتبێت.

ناگۆرنۆ کاراباغ، ناوچەیەکی نەژادی ئەرمینیاییەکانن لەناو ئازەربایجاندا، لە ساڵی 1994 و کۆتاییهاتنی شەڕی نێوانیان ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی ئازەربایجاندا هاتە دەرێ. لەو کاتەوە لەشکری هەردوو وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو لەمبەر و ئەوبەری ئەو هەرێمە بێ چەکەی ناگۆرنۆ کاراباخ لە ئازەربایجان جیادەکاتەوە، دانراون.

شوشان ستیبانیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا دەڵێت، شەڕەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاکامی هێرشی ئازەربایجان دەستیان پێکردووە. بەڵام ئازەربایجان دەڵێت ئەرمینیاییەکان دەستیان بە هێرش کردووە و هێزە سەربازییەکانیشی بەرپەرچیان داوەتەوە.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم شەڕە لە تورکیادا کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.

عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە " بە توندی ناڕازیین بەرامبەر هێرشی ئەرمینیا بۆ سەر ئازەربایجان، ئەرمینیا یاری بە ئاگر دەکات و ئاشتی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە."

لە چەندان ساڵەی ئەم قەیرانەدا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان سەرکەوتوو نەبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و ناوبەناو شەڕ و پێکدادان ڕوودەدات لە نێوانیاندا.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان دەکات. چارلس میشیل دەڵێت پێویستە هێزەکان بەزووترین کات شەڕ ڕابگرن و بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانوستاندن، بەبێ هەبوونی مەرجی پێشوەخت.

XS
SM
MD
LG